بەیاننامەی نوێنەرایەتی زانکۆی سلێمانی



بەیاننامەی نوێنەرایەتی زانکۆی سلێمانی

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 دوا بەدوای بەیاننامەی رۆژی٢٠١٨/٣/٢٩ ی نوێنەرایەتی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی  کە جەختمان لەسەر داواکارییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ کردەوە،دووبارە ئەوە دوپات دەکەینەوە پێویستە بە زووترین کات پاشەکەوتی سیستمی موچە هەلوەشێنرێتەوەو ۳٠رۆژ جارێک موچە دابەش بکرێت،رۆژی ٢٠١٨/٤/١٢ بەرێز پرۆفیسوری یاریدەدەر  د. ڕەزا حسن سەرۆکی زانکۆ لەگەل نوێنەرانی مامۆستایانی زانکۆ کۆبوەوە  لەکۆبوەنەوەکەدا بەرێزییان سوپاسی نوێنەران و سەرجەم مامؤستایانی کرد کەخوێندکارانیان نا ئومێد نەکرد و بەلێنی دا کەبەردەوام لەگەل نوێنەری هەلبژیراوی مامۆستایانداکۆببێتەوەو وەک پێشتر کار بۆ داواکارییەکانی مامۆستایان بکات و هەرەوەها سوپاسی خوێندکارانیشی 

کرد کە لەهەفتەی پێشوەو هاتنەوە هۆلەکانی خوێندن و  بەردەوامیان بەپرۆسەی خوێندن وسەرجەم ئەوچالاکییانە دا کە لەزانکۆدا بەرێوە چوون..
 
 
نوێنەری كۆلێژەكان
 
١-د.مهاباد كامل عبداللە                    نوێنەری گشتی
٢-دكمال عبداللە حسن                    یاسا،زانستە رامیارییەكان
٣-د.محمود عبداللە محمود            زانستە ئیسلامییەكان
٤-د.سیروان محمد اسماعیل              پزیشكی گشتی 
٥-م.خۆشی لەتیف                              پەروەردەی بنەڕەت
٦-د.باسمە صادق احمد                     پزیشكی دەرمانسازی
٧-د.كوێستان محمد رحیم                     پزیشكی پەرستاری
٨-د.سەربەست ابراهیم رسول                كۆلێژی هونەر
 ٩-د.سادات عبدالله عزیز                      پزیشكی ڤێتەرنەری
١٠-د.سەربەست سعید امین                پەروەردەی زانستەكان
١١-د.انور محمود رحیم                        پەروەردەی  وەرزش
12-عبدالسلام رشید الزهاوی                 پزیشكی ددان   
 13-د.هێرش محه‌مه‌د مه‌جید                   ئه‌ندازیاری
 
 
٢٠١٨/٤/١٣




 2018-04-14
 668