یەكەمین فێستیڤاڵی بەهارەی كۆلێجی پەروەردە بەشی بایلۆجی بەڕێوەچوو



یەكەمین فێستیڤاڵی بەهارەی كۆلێجی پەروەردە بەشی بایلۆجی بەڕێوەچوو

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 22-4-2018، بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بەشێك لە مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێژی پەروەردە بەشی بایۆلۆجی، یەكەمین فێستیڤاڵی بەهاری بەشی بایۆلۆجی لەناو كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.
سەرەتا بەبۆنەی ئەنجامگەیاندنی فێستیڤاڵەكەوە، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، پیرۆزبایی  لەسەرجەم مامۆستایان و خوێندكارانی بەشی بایلۆجی كردو هیوای سەركەوتنی زیاتری لەكارەكانیان و چالاكییەكانیان بۆ خواستن و راشیگەیاند: ئەنجامدانی ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە بۆ خۆی گرنگی تایبەتی هەیە بۆ زانكۆو كاریگەری باشی دەبێت بۆ ناوبانگی زانكۆی سلێمانی و رانكینی لەنێو زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و جیهاندا.
راشیگەیاند: لەرێگەی ئەم فێستیڤاڵانەوە، خوێندكاران دەتوانن زیاتر برەو بەتواناكانی خۆیان بدەن، هەمان كات ئەمە جۆرێكە لە یەكتر ناسین و پیشاندانی كارو چالاكییەكانی خوێندكاران لە ماوەی خوێندنیاندا، كە ئەمە دەرگایەكی باشە بۆ ناساندنیان و هۆكارێكی گرنگیشە بۆ دەركەوتنی داهێنانەكانیان و سەرخستنی بیرۆكەكانیان، كە جێگەی دڵخۆشییە.
دواتر سەرۆكی زانكۆ سەرجەم بەشەكانی فێستیڤاڵەكەی بەسەركردەوەو دەستخۆشی لە مامۆستایان و خوێنكاران كردو هیوای خواست بەردەوامبن و زیاتر برەوبە بیرۆكەو كارەكانییانییان بدەن. 
 
   
 




 2018-04-22
 1983