زانكۆی سلێمانی ژینگەی خوێندنی ئۆنلاین دەستەبەر دەكات



زانكۆی سلێمانی ژینگەی خوێندنی ئۆنلاین دەستەبەر دەكات

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ڕۆژی 23-4 شاندێكی هه‌ردوو كۆمپانیای موڤمۆبیلیتی هۆڵه‌ندی و ڤیوپایه‌نیر سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی یان كرد و له‌ لایه‌ن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و د.چرۆ حه‌یده‌ر ڕێكخه‌ری سیتی لابی سلێمانی به‌خێرهاتنیان كرا.

لەوسەردانەدا گفتوگۆیه‌كی چڕ و پڕ له‌ سه‌ر سیتی لابی سلێمانی كرا كه‌ پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شەو هه‌رسێ لایه‌ن به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن هه‌روه‌ها لای خۆیانه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ مسته‌ر تۆنی بۆش به‌ڕێوبه‌ری موڤمۆبیلیتی و ئه‌ندازیار عادل له‌تیف مه‌وله‌وی به‌ڕێوبه‌ری ڤیوپایه‌نیر چه‌ندین پڕۆژه‌یان خسته‌ ڕوو له‌ نێویشیاندا پرۆگرامی خوێندن به‌ ئۆنلاین كه‌ ده‌كرێت خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی خولی به‌هێزكردن وه‌ربگرن به‌شێكی به‌ ئۆنلاین و به‌شێكیشی به‌ ناردنی خوێندكاران بۆ وڵاتی هۆڵه‌ندا بۆ پراكتیسه‌كردنی خوله‌كه‌، لای خۆیشیه‌وه‌ سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازی ته‌واوی له‌ پڕۆژه‌كه‌ كرد و به‌ڵێنی هاوكاری پێدان ئه‌مه‌ش له‌ به‌رگرنگی پرۆژه‌كه‌ و پشتبه‌ستن به‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌ردوو كۆمپانیای ناوبراو له‌ پرۆژه‌كانی پێشویاندا به‌ نمونه‌ سیتی لابی سلێمانی.





 2018-04-24
 615