فێستیڤاڵێک بۆ نمایشکردنی گوڵه‌ ناوازه‌کان



فێستیڤاڵێک بۆ نمایشکردنی گوڵه‌ ناوازه‌کان

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

  ڕۆژی 2ی ئایار، فێستیڤاڵی ساڵانەی "گوڵ" لە کەمپی کۆلێجی زانستە کشتوکاڵییەکان لە بەکرەجۆ دەستی پێکرد، تیایدا سەدان جۆری ناوازەی گوڵ نمایشکرابوو.

بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و راگری کۆلێجی زانستە کشتوکاڵییەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی و مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێجی زانستە کشتوکاڵییەکان فێستیڤاڵەکە کرایەوە.
هەر لەو فێستیڤاڵەدا چەندین جۆر"گوڵ"ی جیاواز نمایشکرابوون، کەبەرهەمی مامۆستا و خوێندکارانی بەشی باخچەکانی کۆلێجی زانستە کشتوکاڵییەکان بوون، جگە لەوەش دوو شەتڵگەی ئەهلیش بەشدارییان کردبوو.
جێی باسە ئەو فێستیڤاڵە ماوەی دوو ڕۆژی خایاندو لەلایەن مامۆستا و خوێندکارانی بەشی باخداریی کۆلێجی زانستە کشتوکاڵییەکانەوە رێکخرابوو،هاوشێوەی ساڵانی رابردووش، دەرگای فێستیڤاڵەکە بەڕووی هەمواندا کراوە بوو. 
 




 2018-05-03
 473