گروپێك مامۆستای ئەڵمانی راهێنان بە مامۆستایانی كۆلێجی زانستە كشتوكاڵییەكان دەكەن



گروپێك مامۆستای ئەڵمانی راهێنان بە مامۆستایانی كۆلێجی زانستە كشتوكاڵییەكان دەكەن

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 بڕیارە گروپێك لەمامۆستایانی زانكۆی ئیسن-ی ئەڵمانی لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا سەردانی كۆلێجی زانستە كشتوكاڵییەكانی زانكۆی سلێمانی بكەن و بە دوو شێوە هاوكاریی مامۆستایان و خوێندكارانی بەشی ARD بكەن.

ئەو گروپەی مامۆستایانی زانكۆی ئیسن، لە هەشت مامۆستا پێكدێن و لە ماوەی هەفتەیەكدا راهێنان بە مامۆستایانی بەشی ARD دەكەن و هاوكات وانەش بە بەشێك لە خوێندكارانی بەشەكە دەڵێنەوە.

تەوەری سەرەكیی وانە و راهێنانەكانیش لە چوارچێوەی كاری كارگێڕی كشتوكاڵی- Cooperation in Agribusinessدا دەبێت.

ئەم هاوكاری و هەماهەنگییەی نێوان كۆلێجی زانستە كشتوكاڵییەكان و زانكۆی ئیسن، بۆ ساڵی رابردوو دەگەڕێتەوە و بڕیاردانیش لەسەر كردنەوەی خول و راهێنانەكان، دوای ئەوە دێت كە هەفتەی رابردوو وەفدێكی زانكۆ ئەڵمانییەكە سەردانی كۆلێجی زانستە كشتوكاڵییەكانی كرد و لەگەڵ د. رێژین هارون سەرۆكی بەشی ARD كۆبونەوە.





 2018-05-08
 186