ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوە

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ 5/9، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەریی سەرۆكی زانكۆو ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ (16)ەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018 لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی زانكۆی سلێمانی ئەنجامدا.

سەرەتای كۆبوونەوەكة سەرۆكی زانكۆی سلێمانی باسی ئاهەنگی دەرچووانی ئەمساڵی كردو وتی بۆ ئەوەی بەباشی خۆمان ئامادەبكەین لەئێستاوە لیژنەیەك دروست دەكەین بۆ بەڕێوەبردنی كارەكانی ئەو ئاهەنگە، هەروەها باسی لەوەشكرد لەكاتی گرتنی وێنەی دةرضوون كۆلێجەكان بۆ ڕێبەری ئەمساڵ بەهیچ شێوەیەك نابێت خوێندكاری قۆناغەكانی تری تێدا بێت تەنها بۆ قۆناغی كۆتاییە هەر بۆیە داوای لەڕاگرەكان كرد ئاگاداری ئەو دیاردەیەبن.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەشدا باسی پارەی خوێندنی پارالێل و ئێواران كرا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دوایكرد كە پێوێیست بوو تا 4/1 خوێندكاران هەموو قیستةكان تەسلیم بكەن كە هەندێك خوێندكار تا ئێستا ئەو پارەیەیان نەداوە.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن لەوكۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بەوەدا كە بەهۆی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراقەوە لەئێوارەی پێنج شەممەوە 5/10 دەرگای بەشە ناوخۆییەكان بەڕووی خوێندكاران دادەخرێت تا سەرلەبەیانی ڕۆژی یەكەشەمە .

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دكتۆر ئەیسەر بەڕێوەبەری تەكنەلۆجیای زانیاری ئامادەیی بوو باسی لەسیستمی نوێی ئایدی كارد كرد بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆ، هەروەها باسی لەگرنگیەكانی ئەو سیستەمەش كرد و لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ لەسەر ئەو سیستمە گفتوگۆیەكی چڕو پڕ كرا بۆ زیاتر بەرەو پێش چوونی سیستمەكە.





 2018-05-09
 540