فێستیڤاڵی كۆلێجی پەرستاری لە رۆژی جیهانی پەرستاراندا



فێستیڤاڵی كۆلێجی پەرستاری لە رۆژی جیهانی پەرستاراندا

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 15-5-2018، بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر  دكتۆر رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەكی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندكاران و دكتۆرو پەرستاران، لە زانكۆی سلێمانی رۆژی جیهانی پەرستاران و ساڵیادی دامەزراندنی كۆڵێجی پەرستاری بەڕێوەچوو.

سەرەتای فێستیڤاڵ بە خوێندنەوەی وتاری  رێكخەرانی فێستیڤاڵەكە دەستی پێكرد، دواتر لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتاری سەرۆكی زانكۆ بە بۆنەی رۆژی پەرستاران خوێندرایەوەو تێیدا سەرۆكی زانكۆ رۆڵی كۆلێجی پەرستاری لە پێگەیاندنی كادریری ئەكادیمی و شارەزاو برەودان بە توانایان و خزمەتكردن بە كەرتی تەندروستی بەرز نرخاندو رایگەیاند: كەرتی تەندروستی یەكێكە لە كەرتە خزمەتگوزارییە هەرە گرنگەكانی وڵاتەو برەودان بەم كەرتە نیشانەیەكی گرنگی پێشكەوتنی وڵات و دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی تەندروستە، هەروەها وتی: وەك چۆن  كە باسی كەرتی تەندروستی دەكەین یەكسەر ناوی دكتۆرە بەرێزەكان دێتە بەر چاومان كە بەشَكی سەرەكی گرنگی بواری تەندروستین لە كۆمەڵگا، دەبێت ئەوەمان لەبیرنەچێت لە پاڵ ئەوان پەرستاران كەسانێكی لە خۆبردو دڵسۆزو كارامە هەن كە ئەوانیش پەرستارانن كە بەشێكی گرنگن و ئازارلابەری نەخۆشەكانن و كاری ئەمانیش هیچ كەمترنییە لە ەكاری دكتۆرە بەرێزەكان لە خزمەتگەیاندن بە نەخۆش و سارێژكردنی برینیان، وتیشی: لە رۆژی پەرستارانداو بەم بۆنەیەشەوە وەك سەرۆكایەتی زانكۆ بەگشتی پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرجەم پەرستارنی كوردستان دەكەین ودەستی ماندوبوونیان دەگوشین و پیرۆزباییش لە كۆلێجی پەرەستاری و سەرجەم مامۆستایان و ستاف و خوێندكارانی كۆلێجی پەرستاری دەكەین بۆ رێكخستنی ئەم فێستیڤاڵە ناوازەیەو هیوامان ئەوەیە بەردەوامبن لە كاری باش و ناوازەو خزمەتكردن بە كەرتی تەندروستی لە وڵاتەكەماندا.
دواتر بەشەكانی فێستیڤاڵ دەستیپێكرد كە چەندین چالاكی جۆراوجۆر بەرێوەچوو فێستیڤاڵەكەی رەنگاڵەترو جوانتركرد.
 




 2018-05-15
 269