بۆ ساڵی سێیەم ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان ڕادەگەێندرێ



بۆ ساڵی سێیەم ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان ڕادەگەێندرێ

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی سێیەم ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان ڕادەگەێنێت.
د.ئامانج سەعید ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان یەکێک لە پڕۆژە گرنگ و کاریگەرییەکانی وەزارەتەکەمان، چونکە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە لە ماوەی ڕابردۆتە کاریگەری زۆری خستۆتە سەر پێشکەوتنی زانکۆکان و، ئاشناکردنی زانکۆکان بەکۆمەڵێک بەهای نوێ.
ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوەشی ڕاگەیاند: لە ئێستادا لێژنەی باڵای ڕێزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان بەردەوامە لە کارەکانی و، واش بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بۆ جاری سێیەم ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان ڕابگەێنین.
د.ئامانج سەعید باسی لە دەسکەوتەکانی ڕێزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان کرد و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: پرۆسەیڕیزبەندی زانکۆکان پشت بە (٧) پێوەری سەرەکی و، (٤٧) پێوەری لاوەکی دەبەستێت، وتیشی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان گۆڕانکاری زۆر گرنگی لەگەڵ خۆی هێنا، کەلتوری کێبڕکێی زانستی تۆخکردەوە، پێوەر و ستاندارد و کەلتوری نوێی هێنایە ناو ئەزمونی ئەکادیمیای کوردستان، هەربۆیە بەپێیی داتابێسی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان بەراورد بەساڵانی ڕابردو بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی زانکۆ حکومی و تایبەتەکان لە گۆڤارە زانستیە ئاست بەرزەکانی دونیا بەڕێژەی (٣٣٥%) زیادی کردووە، ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی ناوخۆیی بەڕێژەی (١٤٣%) زیادیکردوە، ئەنجامدانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەڕێژەی (١٠٠%) زیادی کردوە، هەروەها ئاستی گۆگڵ سایتەیشن بۆ توێژەرانی کوردستان لەنێوان ساڵانی بەڕێژەی (٤٠٠%) زیادی کردوە.
 




 2018-06-03
 551