سەرۆكی زانكۆ لەگەڵ ستاف و ئەندامانی كۆنفرانسی هاوبەشی هەردوو كۆلێجی زمانی زانكۆی سلێمانی و كۆلێجی پەروەردەی ئیبن روشدی زانكۆی بەغدا كۆبووەوە



سەرۆكی زانكۆ لەگەڵ ستاف و ئەندامانی كۆنفرانسی هاوبەشی هەردوو كۆلێجی زمانی زانكۆی سلێمانی و كۆلێجی پەروەردەی ئیبن روشدی زانكۆی بەغدا كۆبووەوە

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 10-6-2018، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ڕەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازیكرد لە ستاف و ئەندامانی كۆنفرانسی هاوبەشی هەردوو كۆلێجی زمانی زانكۆی سلێمانی و كۆلێجی پەروەردەی ئیبن روشدی زانكۆی بەغدا، كە بڕیارە لە رۆژانی 15 و 16 ی 7 ی  2018  بەڕێوەبچێت.

 كۆنفرانسەكە بە دروشمی (لێكۆڵینەوەی زمانەوانی وەك رایەڵەی نێوان زامی كوردی و عەرەبی) یە.
 لە كۆبوونەوەیەكیشدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ڕەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ستافی كۆنفرانسەكە كاروبارەكان و ئامادەكارییەكانیان تاوتوێكردو سەرۆكی زانكۆش بە خۆشحاڵییەوە دەستخۆشی لە ستافی ناوبراو كردو پشتگیری تەواوی خۆی بۆ سەرخستنی كارەكانیان و كۆنفرانسەكە دەربڕی.
  




 2018-06-10
 1008