دەوامی ئاسایی لەزانكۆی سلێمانی بوو بە پێنج ڕۆژ



دەوامی ئاسایی لەزانكۆی سلێمانی بوو بە پێنج ڕۆژ

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ6/20، ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوە لەو كۆبوونەوەیەشدا بڕیاردرا كە لە هەفتەی داهاتووەوە دەوامی زانكۆی سلێمانی ببێتەوە بە پێنج ڕۆژ واتە ڕۆژانی پێنج شەممانیش دەوامی ئاسایی دەبێت.

سەرەتای كۆبوونەوەكەش سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبای جەژنی رەمەزانی لە یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كرد هەروەها دەستخۆشی لەهەموو ڕاگرەكان كرد بەبۆنەی كۆتای هاتنی ئەمساڵی خوێندن كە بە سەركەوتووی تەواوكرا،هیوای خواست كە ساڵی ئایندە ساڵێكی باشتر بێت بۆ زانكۆی سلێمانی و ئەو ئاستەنگانەی ئەمساڵیش كە هەبوو لەساڵی ئایندەدا نەبێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ووتی بەهۆی ئەوەی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە بەزۆرینەی دەنگ بڕیاردرا كە دەوامی ئاسایی لەزانكۆی سلێمانی ببێتەوە بەپێنج ڕۆژ واتە ڕۆژانی پێنج شەممانیش دەوامی ئاساییە ئەو بڕیارەش لەهەفتەی داهاتووەوە جێبەجێدەكرێت.

هەر بەبۆنەی كۆتای هاتنی ئەمساڵی خوێندن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سوپاسی نوێنەری خوێندكارانی كرد بۆ ئەرك ماندووبوونەكانی ساڵی ڕابردوو، وتیشی نوێنەری خوێندكاران ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەگەیاندنی كێشەكانی خوێندكاران و چارەسەر كردنیان.





 2018-06-20
 2451