لە ریزبەندی گووگل سكۆلار ساتەیشن دا زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی كوردستان پێشەنگە



لە ریزبەندی گووگل  سكۆلار  ساتەیشن دا زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی كوردستان پێشەنگە

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

بەپێی نوێترین راپۆرتی گووگل سكۆلار ساتەیشن  زانكۆی سلێمانی  لەسەرئاستی سەرجەم زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان لە پلەی یەكەم دایە و لە سەر ئاستی سەرجەم زانكۆكانی  كوردستان بە پلەی دووەم دێت.

گووگل  سكۆلار  ساتەیشن تایبەتە بە توێژینەوەی  زانستی و ئەكادیمی بڵاوكردنه‌وه‌یان  له‌ گۆڤاره‌ زانستییه‌ جیهانییه‌كان دا ، لەسەر بنەمایی  بەكارهێنانی توێژینەوەكانی وەك سەرچاوە بەكارهاتوون  پلەبەندی بۆ زانكۆكان دەكات . ژمارەی ئەو زانكۆ جیهانیانەی لە گووگل سكۆلار  تۆماركراون زیاتر لە ٥٨٠٤ زانكۆیە، بە پێی پێوەرەكانی گووگل  سكۆلار هەر زانكۆیەك زیاتر لە هەزار ساتەیشن هەبێت دەچێتە نێو سیستەمەكەوە ، لە سەر ئاستی عیراق تەنها ٢٨ زانكۆ لە سیستەمەكەدا هەن كە ١١ یان لە هەرێمی  كوردستانن . زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی كوردستان  بە پلەی دووەم دێت كە زیاتر لە (٥٥٨٨) جار وەك سەرچاوەی  توێژینەوەی بەكارهاتووە، لە سەر ئاستی عیراقیش لە پلەی شەشەم دایە.




 2018-07-06
 1766