سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی پەیامێكی پێرۆزبایی ئاراستەی بەرێز پرۆفیسور د. كۆچەر بیركار دەكات



سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی پەیامێكی پێرۆزبایی ئاراستەی بەرێز پرۆفیسور د. كۆچەر بیركار دەكات

 press@univsul.edu.iq

 بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی مەدالیای فیڵدزی زانستی بیریكاری ، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی پەیامێكی پێرۆزبایی ئاراستەی بەرێز پرۆفیسور د.كۆچه‌ر بیركار دەكات.

 بەناوی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانیەوە پیرۆزبایەكی گەرم لە بەرێزتان دەكەین بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی مەدالیای فیڵدزی بواری بیركاری، ئەو سەركەوتنە ئێوە جیێ‌ شانازی بۆ گەلی كورد بەتایبەت زانكۆ و دامەزراوە زانستی و ئەكادیمەكانی. 

شانازییەكی مەزنە كوردێك لە بواری ماتماتیك دا پێشبركێ‌ لەگەڵ زاناكانی جیهان بكات بۆ داهێنان و پێشكەوتنی زانستی ، ئەم خەڵاتی ئێوە بەدەستان هێناوە دەستكەوتێكی پڕ شانازی و سەرفەرازییە بۆ گەلی كورد ، ئێمە لە زانكۆی سلێمانییەوە زۆر بەم سەركەوتنە دڵشادین كە لە نێو كایە زانستییە نێودەوڵەتیەكاندا ناوبانگیەكی باشتان بەدەست هێنا، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە رۆڵەكانی كورد هیچیان لە نەتەوەكانی تری جیهان كەمتر نین لە پێشكەوتنی زانستی و خزمەتی مرۆڤایەتی، هیودارین ئەم سەوكەوتنە ئێوە پاڵنەرێك بێت بۆ داهێنان و دەستكەوتی زانستی زیاتر و ببنە نموونەیەكی بەرز بۆ تەواوی زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان.
 
 
 
                                                            پرۆفیسوری یاریدەدەر 
                                                           د.رەزا حەسەن 
                                                         سەرۆكی زانكۆی سلێمانی




 2018-08-07
 1020