لە زانكۆی سلێمانی بڕوانامەی خولی راهێنانی تەكنەلۆجیای زانیاری كتێبخانە بەخشرایە ژمارەیەك فەرمانبەری زانكۆ



لە زانكۆی سلێمانی بڕوانامەی خولی راهێنانی تەكنەلۆجیای زانیاری كتێبخانە بەخشرایە ژمارەیەك فەرمانبەری زانكۆ

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 16-8-2018، بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر  د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و دكتۆر كاوە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و بە بەشداری  ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی، لە بینای كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی سلێمانی، رێورەسمی بەخشینی بڕوانامەی  تەواوكردنی خولی "راهێنانی تەكنەلۆجیای  زانیاری كتێبخانە" بەخشرایە 19 فەرمانبەری زانكۆی سلێمانی و زانكۆی سەڵاحەدین كە خولەكە ماوەی 15 رۆژی خایاندوەو لەو ماوەیەدا فێرخوازان توانیویانە بەسەركەوتوویی خولەكە تەواو بكەن و لە كۆتایشیدا بڕوانامەی "TOT"  یان پێبەخشرا.

هەرلەو بارەیەوە د. مهابات كامل عەبدوڵڵا  بەڕێوەبەری كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند: ئەم خولە یەكەم خولی باوڕپێكراوە لەسەر ئاستی هەموو عیراق كە لە لایەن زانكۆی سلێمانییەوە كاوەتەوەو 19 فێرخواز بەشداری تێداكردوە، كە سەرجەمیان فەرمانبەری هەردوو زانكۆی سلێمانی و زانكۆی سەڵاحەدینن، وتیشی: خولەكە لەلایەن هەردوو پرۆفیسۆر د. تەلال نازم سوهەیری  لە زانكۆی بەغداو د. موئەیەد یەحیا خوزەیر لە زانكۆی موستەنسریە وتراوەتەوە.
لە كۆتایی خولەكەشدا لە رێو رەسمێكی شایستەدا لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر  د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و دكتۆر كاوە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، بروانامەی كۆتایی خولەكە پێشكەش بەشداربووان كرا.
 

 





 2018-08-16
 1752