پرسەنامەی هاوخه‌می سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بۆ خانه‌واده‌ی به‌رێز د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید



پرسەنامەی هاوخه‌می سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بۆ خانه‌واده‌ی به‌رێز د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید

 press@univsul.edu.iq

 

به‌رێزان خانەواده‌ و کەسوکاری پزیشكی خه‌مخۆری مناڵانی كورد و مامۆستای ماندونەناسی زانكۆی سلێمانی

مامۆستا و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو له كۆلێژی پزیشكی

خه‌ڵكی شاری سلێمانی

 

             به‌ داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌رێز د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید مامۆستا له‌ كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی و پزیشكی خه‌مخوری مناڵانی ئه‌م شاره‌مان پێگه‌یشت، به‌ناوی خۆم و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانیه‌وه‌  پرسه‌ی و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ ، كه‌س وكاری به‌رێزیان ، زانكۆی سلێمانی و‌ ته‌واوی خه‌لكی كوردستان ده‌كه‌م  بۆ له‌‌ ده‌ستدانی پزیشكێكی دڵسۆزی وه‌ك د.جمال كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ دلسۆزانه‌ و به‌ شه‌ونخونی چاره‌سه‌ری مناڵانی كوردستان به‌ گشتی وشاری  سلێمانی به‌تایبه‌تی ده‌كات.

د.جه‌مال نیوه‌ی ته‌مه‌نی له‌ په‌روه‌رده‌كردن و نیوه‌كه‌ی تری له‌ چاره‌سه‌ركه‌رنی رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ به‌ رێكر‌د، ‌پزیشكی ذلسۆزی مناڵانی كوردبوو كه‌ ‌ زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌یه‌ چاره‌سه‌ركردنی مناڵان و خزمه‌تی خه‌لكی كوردستان ده‌كات ، به‌ كارا‌مه‌یی و لێهاتوویی ئه‌و‌ ، هیوای ژیانی بۆ هه‌زاران مناڵی نه‌خۆش گه‌راوه‌ته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها مامۆستایه‌كی ماندونەناسی نموونه‌ی بوو كه‌ چه‌ندین ساڵ له‌ كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی چه‌ندان پزیشكی تری بۆ خزمه‌تی زیاتری گه‌له‌كه‌ی پێگه‌یاندووه‌.‌

 

داواكارین له‌ یه‌زدانی مه‌زن د.جه‌مال به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بوری و ئۆقره‌ی كه‌س و كار و بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی بدات.

انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون

 

                                                                                                             پرۆفیسوری یاریده‌در 

                                                                                                            د.ره‌زا حه‌سه‌ن 

                                                                                                     سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی





 2018-09-04
 2000