ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ 10/3، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بەسەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆو ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوەیەكی ئاسایی بەڕێوەبرد.

سەرەتای كۆبوونەوەكە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبای لە هەموو گەلی كورد كرد بەبۆنەی كۆتایهاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە سەركەوتوویی هیوای خواست ئەم هەڵبژاردنە ببێتە هۆی یەكڕیزی نێو ماڵی كوردو ئاشتی و ئاشتەوایی بۆ هەرێمی كوردستان.

پاشان باس لەدەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن كرا و بڕیاریاندا لەهەفتەی داهاتووەوە هۆڵی خوێندن بە ڕووی خویندكاراندا بكرێتەوە هەروەها تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە كێشەو گرفتە ئیدارییەكان و وەرگرتنی پێشنیارەكان و چارەسەركردنی كێشەكان. 





 2018-10-03
 485