زانكۆی سلێمانی وۆرك شۆپێك لەسەرچۆنێتی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی زانكۆ ئەنجامدەدات



زانكۆی سلێمانی وۆرك شۆپێك لەسەرچۆنێتی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی زانكۆ ئەنجامدەدات

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئێوارەی ڕۆژی ۱۳-۱۰-٢٠١٨، لەژێر چاودێری د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، زانکۆی سلێمانی وۆرک شۆپێکی زانستی لەژێر ناوی "چۆنێتی بەرز کردنەوەی ئاستی زانکۆی سلێمانی لەڕووی زانستییەوە" لەمەڵبەندی ڕۆشنبیری زانکۆی سلێمانی رێکخست.

ۆرکشۆپە کە بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و ژمارەیەكی بەرچاو لە  مامۆستایان بەڕێوەچوو، لە چوار تەوەری سەرەكیدا بەشێوەیەكی زانستی بابەتی بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی زانکۆی سلێمانی گفتوگۆیان لەبارەوە كراو،  چەند بابەتێكی تری زانستی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و كوالێتی خوێندن لە زانكۆ گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

 

 





 2018-10-14
 301