بەشی فەلسەفە و توێژینەوە کولتووریەکان لە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن خوێندکار وەردەگرێت



بەشی فەلسەفە و توێژینەوە کولتووریەکان لە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن خوێندکار وەردەگرێت

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

  بەشی فەلسەفە و توێژینەوە کولتووریەکان لە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩  خوێندکار وەردەگرێت. فێرخوازان دەتوانن لە ڕێکەوتی ١٥ی ١٠ هەتاکوو ٢٢ی ١٠ بۆ وەرگرتنی فۆرم سەردانی تۆماری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بکەن لە زانکۆی سلێمانی- کەمپە نوێیەکە.

شێوازی خوێندن لەم بەشە بە شێوەی خوارەوە دەبێت:

- خوێندن بە زمانی ئینگلیزی دەبێت، و بە شێوەی پڕۆگرامی فاوندەیشێن بەڕێوە دەچێت. ساڵی یەکەم بەتەواوی بۆ فێربوونی ئینگلیزی تەرخان دەکرێت؛ مەرجی دەسپێکی ساڵی خوێندنی دووەم دەرچوونە لە دەورەی زمانی ساڵی یەکەم کە هەمان فاوندەیشێنە.

- کۆی ساڵی خوێندن ٥ ساڵە؛ ١ ساڵ بۆ دەورەی زمان و ٤ ساڵ بۆ خوێندنی ئاسایی.

- فێرخواز دوای پێشکەشکردنی فۆرم بە پێیی چاوپێکەووتن وەردەگیرێت.

- مەرجە دەرجەی زمانی ئینگلیزی فێرخواز لە ٦٥ کەمتر نەبێت.

-  خوێندن بە پێی سیستەمی بۆلۆنی دەبێت، کە بریتیە لە سیستەمی ئەوروپی سێمێستەری.

ئاسۆی کار و دامەزراندن:

ئەم بوارە دەتوانێت توانا و مەعریفەی پێویست بخاتە بەردەست فێرخوازان بۆ بەشداربوون لە بەڕێوەبەرایەتی وڵات وەک کادری بەڕێوەبەر وە هەروەها وەک کادری راوێژکار. بە پێی بەرنامەی داڕێژراوی وانەکان ئەم ئاسۆیانە بەم شێوە پۆلێن دەکرێن :

- نوێنەرایەتی کولتوری و سیاسی لە دەرەوەی وڵات

- پۆستە بەڕێوەبەرایەتیەکان

- پۆستە راوێژکاریەکان

مەرجەکانی وەرگرتن:

1. خوێندکار دەرچووی پۆلی ١٢ی وێژەیی یان ئامادەیی بێت.

2. کۆنمرەی خوێندکار لە ٦٥ کەمتر نەبێت.

3. نمرەی وانەی ئینگلیزی لە ٦٥ کەمتر نەبێت.

4. تەمەنی خوێندکار لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت.

5. لە چاوپێکەوتنی زانستی ( زارەکی) دەربچێت.

6. پێوویستە خوێندکار پێشتر لە هیچ زانکو، کۆلێژ یان پەیمانگایەک وەرنەگیرابێت.

7. کێبڕکێی وەرگرتن بەم جۆرەیە:٦٠ نمرەی ئامادەیی/٤٠ نمرەی چاوپێکەوتنی توانستی زانستی.

 

ڕێکەوتی چاوپێکەوتنی زانستی: ٢٣/ ١٠/ ٢٠١٨ - کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان





 2018-10-15
 601