ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ 10/16 ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بەسەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆو ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ 4 هەمین كۆبوونەوەیی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 بەڕێوەبرد.

لەو كۆبوونەوەیە چەندین تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە كرا یەكێك لەو تەوەرانە باسكردنی كردنەوەی بەشی فەلسەفە و توێژینەوە کولتووریەکان لە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩  بوو كە فێرخوازان دەتوانن لە ڕێکەوتی ١٥ی ١٠ هەتاکوو ٢٢ی ١٠ بۆ وەرگرتنی فۆرم سەردانی تۆماری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بکەن لە زانکۆی سلێمانی- کەمپە نوێیەکە و شێوازی خوێندن بە زمانی ئینگلیزی دەبێت، و بە شێوەی پڕۆگرامی فاوندەیشێن بەڕێوە دەچێت.

یەكێكی تر لە تەوەرەكان باسكردنی باڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بوو كە بڕیاریانداوە بەزیادكردنی پلانی وەرگرتن لە زانكۆو پەیمانگاكان كەبەپێی پلانی زیادكراو 16هەزار كورسی خوێندن بۆ ئەو قوتابیانەی كە لەهیچ شوێنێك وەنەگیراون تەرخاندەكرێت.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەشدا باس لەڕێكخستنی دەوامی فەرمانبەران كرا هەروەها باس لەراگرتنی ئوتومبێل كرا كە هەندێك لەمامۆستایان و فەرمانبەران لەشوێنی تەرخانكراو بۆ ئوتومبێل رایناگرن بەوەش سیمایەكی ناشرین بە زانكۆ دەدات هەربۆیە بڕیاردرا هەر ئوتومبێلێك لەوپاركانەی تایبەت كراون بۆ پاركین راینەگرن توشی لێپێچینەوە دەبن لەلایەن ئیدارەی زانكۆی سلێمانییەوە.





 2018-10-16
 2373