دووەمین كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان لەزانكۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت



دووەمین كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان لەزانكۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ڕێكخراوی ئۆن پۆنتەپێری ئیتاڵی و رێكخراوی ئاشتی و ئازادی و دەست پێشخەری پاڵپشتی كۆمەڵگای مەدەنی عێراقی و ڕێكخراوی پارێزەرانی ئاو و ڕێكخراوی سۆلیدارێتی بە هاوكاری زانكۆی سلێمانی. دووەمین كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان لە ڕۆژانی

24- 25 /10لە زانكۆی سلێمانی ئەنجامدەدات.

هەریەك لە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆو مامۆستایان و خوێندكاران و رۆشنبیران ئامادەی كۆڕبەندەكە بوون، سەرەتای كۆڕبەندەكەش بە وتاری پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دەستی پێكرد، پاشانی وتاری هەەریەك لە كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان و عیراق و هاوبەشە نێودەوڵەتیەكان پێشكەشكران دواتریش ئەنجامدانی ۆركشۆپ و كاری گروپەكان دەستیپێكرد.

كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان بەهەماهەنگی و كاری هاوبەش لەگەڵ كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی عێراقی لەچوارچێوەی پرۆژەی گەنجانی میزۆپۆتامیا بۆ حوكمڕانی دیموكراسی و ئاشتی كۆمەڵایەتی و ئاشتەوایی كەلەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە پاڵشتی كراوە كاردەكەن لەپێناو باشتركردنی ڕەوشە جیاوازەكان لەعێراق و هەرێمی كوردستان لەڕێگای كاری گروپی جیاواز لە بوارەكانی میدیا و دیموكراسی،پاراستنی مافی ئاوارەكانی ناوخۆی و كەمینەكان ئاینی و نەتەوەیی،بەشداری ئافرەتان لەكایەی سیاسی

لەماوەی دوو ڕۆژی كۆڕبەند كاردەكرێت لەپێناو دانانی پلانێكی هاوبەش لەگەڵ لایەن و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و ئەو دەزگایانەی بەشداردەبن لەپێناو باشتركردنی رەوشی ئاوارەو ئازادی رادەربڕین و پاراستنی سەرچاوەكانی ئاوو بەشداری ئافرەتان لەناوەندەكانی بڕیار .





 2018-10-24
 712