سەرۆكی زانكۆ كۆلێجی پزیشكی ددانی بەسەركردەوە



سەرۆكی زانكۆ كۆلێجی پزیشكی ددانی بەسەركردەوە

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 1-11-2018، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو كەمووكورتییەكانیان، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و د. ئاراس فەریق زەینەڵ جێگری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، كۆلێجی پزیشكی ددانیان بەسەركردەوە.
هەرلەو بەسەركردنەوەیەدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، پێشەكی پیرۆزبایی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیانداو پاشان لەگەڵ راگرو مامۆستایانی كۆلێجی پزیشكی ددان كۆبووەو لە نزیكەوە گوێی لە كێشەو كەومووكورتی و پێشنیارەكانیان گرت و بەڵێنی چارەسەركردنی پێدان.
 پاشان سەرۆكی زانكۆ سەرجەم تاقیگەو بەشەكانی كۆلێجەكەی بەسەركردەوەو دەستخۆشی لە راگرو مامۆستایانی ئەو كۆلێجە كرد كە سەرەڕای قەیرانی دارایی و كەمی پارەی تەرخانكراو توانیویانە بەردەوامبن و خزمەتێكی باش پێشكەشبكەن بە خوێندكاران.
 




 2018-11-01
 228