پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی ناوادەی یادگار سەمەد رەشید


بۆ كۆچی ناوادەی یادگار سەمەد رەشید كارمەندی زانكۆی سلێمانی، سەرۆكی زانكۆ پرسەنامەیەكی ماتەمینی بڵاو دەكاتەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بۆ خانەوادەی كاكە یادگاری جوانەمەرگ بەخەم و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی ناوادەیی كاكە (یادگار سەمەد رەشید)مان بیست. بەم بۆنە خەمناكەوە بە ناوی ئەنجومەنی زانكۆ و مامۆستایان و هاورێی و هاوكارانی لە زانكۆی سلێمانی پرسە و سەرەخۆشی لە خۆتان و كەسوكار و هاورێیانی كاكە یادگار دەكەین . كاكە یادگار نموونەی كارمەندێكی دڵسۆزی زانكۆی سلێمانی بوو كە بە ئەمەكەوە ئەركەكانی سەر شانی ڕادەپەراند و جێی دەستی لە زۆر چالاكی و بواردا دیاربوو ، لە دەستدانی جێی ئەسەفێكی زۆرە. هاوبەشی خەمتانم، لە یەزدانی مەزن دەپارێمەوە ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێ و رۆحی كاكە یادگاریش بە بەهەشتی بەرین شادبێت و خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات .
انا لله و انا الیە راجعون
پ.ی. درەزا حەسەن
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

