لە پرێس كۆنفرانسێكدا، ئەنجامدانی گەورەترین فێستیڤاڵ لە زانكۆی سلێمانی راگەیەندرا



لە پرێس كۆنفرانسێكدا، ئەنجامدانی گەورەترین فێستیڤاڵ لە زانكۆی سلێمانی راگەیەندرا

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

بە دروشمی ( زانكۆی سلێمانی ، مێژوویەك لە شكۆ و ئایندەیەك لە داهێنان) زانكۆی سلێمانی رۆژانی 28 و 29ی ئەم مانگە گەورەترین فێستیڤاڵ بۆ یادی پەنچا ساڵەی دامەزراندنی  رێكدەخات .

پاش ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی زانكۆ تایبەت بە یۆبیلی زێرینی زانكۆی سلێمانی، لە پرێس كۆنفرانسێكدا پرۆفیسوری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئەنجامدانی فێستیڤاڵێكی تایبەت بە یۆبیلی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند كە پێك دێت زنجیریەكی چالاكی زانستی، كەلتوری، وێژەیی، وەزرشی و هونەری كە لە ماوەی دوو رۆژدا لە نێو كەمپی نویێ‌ زانكۆی سلێمانی رێك دەخرێت.
 هەر لەو كۆنگرە  رۆژنامەنووسیەكەدا، پرۆفیسوری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد چالاكییەكانی تایبەت بە یادەكە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، رۆژی یەكەم بۆ مامۆستاو فەرمانبەران و خوێندكاران و میوانی تایبەت دەبێت و رۆژی دووەمیش بۆ گشتی دەبێت كە لەو رۆژەدا هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی كەمپی زانكۆ بكەن بۆ بینینی چالاكییەكان .
لە بەشێكی تری كۆنگرەكەدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی باڵای فێستێڤاڵەكە ئامادەبوون، پرۆفیسوری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سوپاسی كۆمپانیا ئاسیا سێل كرد كە ئامادەیی دەبڕیوە بۆ هاوكاریكردنی زانكۆ و تەرخانكردنی بەشە بودجەیەك تایبەت بۆ ئەم یاددە، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە دەزگای میدیای كوردسات ئەركی سپونسەری میدیای لە ئەستۆ دەگرێت.




 2018-11-13
 483