بەوێنە.. یەكەم رۆژی مەراسیمی یوبیلی زیڕینی زانكۆی سلێمانی



بەوێنە.. یەكەم رۆژی  مەراسیمی یوبیلی زیڕینی زانكۆی سلێمانی

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

رۆژی چوار شەممە 28-11-2018، یەكەم رۆژی رێورەسمی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی بە دروشمی مێژوویەك لە شكۆ ئایندەیەك لە داهێنان بەرێوەچوو كە تێیدا چەندین چالاكی جۆراو جۆر ئەنجامدرا.

لە رێورەسمی یوبیلی زێڕینی زانكۆی سلێمانیدا چەندین بەرپرسی حزبی و حكومی و مامۆتاسو رۆشنبیرو رووناكبیرو ئەدیب و نووسەرو كەسایەتی هەرێمی كوردستان ئامادەبوون،هەرلە یادەكەدا وەك وەفایەك بۆ ئەو كەسانەی كە بەشداربوون و رۆڵیان هەبووە لە دامەزراندنی زانكۆی سلێمانیدا، خەڵاتی شكۆنامەی زانكۆی سلێمانی بەخشرایە ئەو كەسایەتییانەی كە رۆڵیان لە دامەزراندن و گەشەپێجدانی زانكۆی سلێمانیانیدا هەبووە.
مەراسیمی یوبیلی زێڕینی زانكۆی سلێمانی رۆژی پێنجشەممە 29-11-2018 ش بەردەوام دەبێت، كە تێدا چەندین چالاكی زانستی و رۆشنبیری و كلتوری و وەرزشی بەڕێوە دەچێت.
  




 2018-11-29
 261