دژی هەوڵی تیرۆركردنی د. كەمال ئەحمەد لە زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامدرا



دژی هەوڵی تیرۆركردنی د. كەمال ئەحمەد لە زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامدرا

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ 4-12-2018، بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و بەشێكی زۆر  لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی گردبوونەوەیەك بۆ ئیدانەكردنی هەوڵی تیرۆركردنی (د. كەمال ئەحمەد) پزیشكی نەشتەرگەری و مامۆستای زانكۆی سلێمانی ئەنجامدرا.

 سەرەتا مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران لەبەردەم كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی گردبوونەوەو تێیدا بەتوندی ئیدانەی هێرشكردنە سەر  د. كەمال ئەحمەد یان كردو هەر لەوێش بە ئامادەبوونی سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن بەیاننامەیەك خوێندرایەوەو تێدا بە توندی ئیدانەو مەحكومی هەوڵی تیرۆركردنی (د. كەمال ئەحمەد) پزیشكی نەشتەرگەری و مامۆستای زانكۆی سلێمانی كراو، داواش لە دەزگا ئەمنییەكان كرا هەرچی زووە تاوانبارانی ئەو هێرشە دەستگیربكرێن بدرێنە دادگا.

دواتر خۆپیشاندەران بە هێمنانە بەرەو بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی بەرێكەوتن و لەوێ لەگەڵ دكتۆرو كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی فریاكەوتن بەیاننامەی ناڕەزایەتی  هەریەك لە زانكۆی سلێمانی سەندیكای پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی، بەرامبەر هێرشكردنە د. كەمال ئەحمەد خوێندرایەوە تێیدا بە توندی ئیدانەی ئەو كارە قێزەونە كراو داواش لە هێزە ئەمنییەكان كرا بە زوویی كار بۆ ئاشكراكردن و دەستگیركردنی بكەرانی ئەو تاوانە بكەن و تاوانباران بە سزای یاسایی بگەیەنرێن .

 
 
 
 
Attachments area
 
 
 




 2018-12-04
 313