یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ دڵنیای دەداتە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان



یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ دڵنیای دەداتە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 10-12-2018، د. ئاراس فەریق زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران لەگەڵ كۆمپانیای پاكەرەوەو چاكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان كۆبووەو سەرجەم ئەو كەل وپەل و  پێویستییەی لە پێویستبوون رادەستی كردن، بەمەبەسەتی چارەسەركردنی گرفتەكانی  بەشەناوخۆییەكان.

 هەر ئەمڕۆش بۆ زیاتر لە نزیكەوە ئاگاداربوون چۆنێتی راییكردنی كارەكان و دڵنیابوون لە چاكردنەوەی ئامێرەكان لەلایەن كۆمپانیای چاكردنەوەوە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران ئەو بەشە ناوخۆییانەی بەسەركردەوە كە كاری چاكردنەوەی تێدا كراوە، هەرلەو بارەیەشەوە د. ئارا فەریق زەینەڵ وتی: سەرجەم كەرەستەو پێداویستییەكان كە بۆ كاری چاكردنەوەی سیستمی هەوای گەرمی و ساردی بەشەناوخۆییەكان بۆ كۆمپانیای چاكەرەوە دابینكراوەو كۆمپانیای ناوبراو كاری لەسەر دەكات.




 2018-12-10
 251