لەرۆژی جیھانی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤدا زانكۆی سلێمانی کۆنفرانسێکی ڕێكخست



لەرۆژی جیھانی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤدا زانكۆی سلێمانی کۆنفرانسێکی ڕێكخست

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

  کۆلێژی زانستە رامیارییەکانی زانکۆی سلێمانی بەبۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ کۆنفرانسێکی رێکخست، راگری کۆلیژی زانستە رامیارییەکانیش دەڵێت، کۆنفرانسەکە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و تێدا  چەندین تەوەری گرنگ تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت بەئامانجی ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە.

ڕۆژی یەکەم لە ڕێکەوتی (10/ 12/ 2018) ئەم بابەتانە پێشكەشكران: 

١ـ د.عابد خالد رسول-  بە ناونیشانی (مافە رامیاریەكان لەجاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤ)

٢ـ محمد علی أحمد/ ئایا بەهاكانی جاڕنامەی گەردوونی ماەكانی مرۆڤ خۆرئاوایین یان جیهانی؟

٣- م.فەرهاد جلال موستەفا/ (بەرەو رێككەوتنامەیەكی جیهانی دەربارەی مافەكانی پەنابەران)

لە سەرتای ڕۆژی یەکەمدا بەڕێز (پ.ی.د.عابد خالد رسول – ڕاگری کۆلیجی زانستە ڕامیارییەکان) بەخێرهاتنی میوانانی سیمپۆزیۆمەکەی کرد، کە ژماریەکی بەرچاو لە  مامۆسایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و چەند ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ و ڕاگەیاندنکاران ئامادەی بوون. دواتر (د.عابد خالد) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە تەنها ڕاگەیاندنی ئەم جاڕنامەیە بەس نییە بۆ ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، بەڵکو دوای (٧٠) ساڵ لەم ڕاگەیاندنە هێشتا زیاتر لە (٦٠%) دانیشتوانی سەر ڕووی زەوی بەشێوەی جۆراوجۆر مافەکانیان پێشێل دەکرێت. بۆیە لەپێناو پاراستنی ئەم مافانە و ڕێگرتن لەو پێشێلکاریانە بەلایەنی کەم سێ ئامراز و ئاست پێویستن:

- یەکەمیان: بڵاوکردنەوەی وشیاری لەسەر مافەکانی مرۆڤ.

- دووەمیان: چاودێریکردنی جێبەجیکردنی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی جیهاندا.

- لۆمەکردن و سزادانی ئەوکەسانەی پیشێلکاری بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ دەکەن.

لە کۆتایشدا ووتی ئەم زنجیرە سیمپۆزیۆمەی کە لەم سێ ڕۆژەدا بەڕێوەدەچێت، لەچوارچێوەی ئامراز و ئاستی یەکەمە کە بریتییە لە بڵاوکردنەوەی وشیاری لەسەر مافەکانی مرۆڤ.

 





 2018-12-11
 184