شاندێكی زانكۆی گەیلانی ئێران سەردانی زانكۆی سلێمانی كرد



شاندێكی زانكۆی گەیلانی ئێران سەردانی زانكۆی سلێمانی كرد

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 20-12-2018،شاندێكی زانكۆی گەیلانی ئێران سەردانی زانكۆی سلێمانی كردو لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانییەوە پێشوازییان لێكرا.
لەكۆبوونەوەیەكی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لەگەڵ شاندی زانكۆی گەیلانی ئێران گفتوگۆ لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوو زانكۆ كرا لە بواری ئەكادیمی و  گۆڕینەوەی زانیاریی لە بوارەكانی خوێندنی زانستی وەرزشی .
هەرلەو كۆبوونەوەیەدا هەریەك لە  د. دیار سدیق راگری كۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی سلێمانی و د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی ئامادەبوون و لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا هەردوولا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزاكرد.


 

 





 2018-12-20
 427