وەزیری خویندنی باڵاو سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەشی فەلسەفەیان لە زانكۆی سلێمانی بەسەركردەوە



وەزیری خویندنی باڵاو  سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەشی فەلسەفەیان لە زانكۆی سلێمانی بەسەركردەوە

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 6-1-2019، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم ، هاوڕێیەتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و د. ئاراس فەریق زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، سەردانی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان و بەشی فەلسەفەیان كرد لە زانكۆی سلێمانی .

لەو سەردانەدا د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، لەگەڵ راگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان و سەرۆك بەشەكانی ئەو كۆلێجە كۆبوونەوەو لە نزیكەوە گوێیان لە داواكاری و پێشنیارەكانیان گرت، هەروەها بەر وردی گفتۆكیان لەبارەی  چۆنێتی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و شێوازی بەرزكردنەوەی كوالێتی خوێندن لە بەشەكانی كۆلێجەكە كرد.
دواتر د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، سەردانی بەشی فەلسەفەیان كرد لە كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان، كە بۆ ساڵی خوێندنی ئەمساڵ ئەو بەشە لە زانكۆی سلێمانی كراوەتەوەو لە ئێستا یەكەم قۆناغی خوێندن تێیدا بەردەوامی هەیە.
 وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم ئاماژەی بە گرنگی خوێندنی فەلسەفە كرد لە زانكۆی سلێمانی و تەئكیدیكردەوە، پێویستە لە بەشەكانی تری زانكۆش فەلسەفە بوترێتەوە بۆ فراوانكردنی ئاسۆی بیركردنەوەی خوێندكاران، كە ئەمە پێویستییەكی حەتمییە بۆ پێشكەوتنی زانست و گەشەكردنی لە ناو كۆمەڵگەدا، دواجار پێشەوتنی وڵات.




 2019-01-06
 201