سەرۆكی زانكۆی سلێمانی به‌بۆنه‌ى 28 مین ساڵرۆژی ده‌رچوونى ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ وه‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ى ڕۆژنامه‌كه‌ ده‌كات



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی به‌بۆنه‌ى 28 مین ساڵرۆژی ده‌رچوونى ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ وه‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ى ڕۆژنامه‌كه‌ ده‌كات

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

  پڕوفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی به‌بۆنه‌ى 28 مین ساڵرۆژی ده‌رچوونى ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ وه‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ى ڕۆژنامه‌كه‌ ده‌كات ، ئەمە دەقەكەیەتی: بەرێزان سەرنوسه‌ر و ستافی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بەبۆنەی 28 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ وە، بە ناوی خۆم و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی نووسەر و پەیامنێر و سەرجەم كادیرانی رۆژنامەكەتان دەكەین. كوردستانی نوێ لە تەمەنی دا كومەڵگایەكی مەدەنی كوردی مودێرن لەسەر لاپەرەكانی ئافراند ، وهەمیشە پلاتفۆرمێكە ئازاد بووە بۆ دەنگە جیاوازەكان، یەكەم رۆژنامەبوو كە پانتایی دیمۆكراسی و ئازادیی رادەربڕین بۆ نووسەر وقەڵەمە ئازادەكان تا ئەندازەیەك بوو كە كەلتوری وتاری دژی سیاسەتی رۆژنامەكەش تیایدا بەرجەستەبوو، كەئەوەش هەنگاوێكی شارستانی و مۆدێرنە لە پێناو چەسپاندنی ئاشتیی و ێكەوە ژیانی سیاسیی و كۆمەڵایەتی نێو پێكهاتەكانی كوردستان . رۆژنامەكەتان بەدەر لە بڵاوكردنەوە و بە دۆكیومنێیكردنی رووداوە ناوخۆیی و جیهانییەكان كە ئەرشیفەكەی سەرچاوەیەكی بەسوودە بۆ زانكۆ و پەیمانگاكان ، لە غیابی دامەزراوە ئەكادیمیەكانیش دا قوتابجانەیەك بوو بۆ پێگەیاندنی دەیان نووسەر و رۆژنامەنووسی بە ئەزموون. ئومێدەوارین كوردستانی نوێ لەگەڵ شەپۆلی پێشكەوتنە خێراكانی تەكنەلۆژیا و میدیادا درێژە بە خەباتی مەدنییەكەی بدات و زیاتر بەروە پیِش بچێت. بەرز و پیرۆزبێت ساڵیادی كوردستانی نوێ.

پ.ی.د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

 





 2019-01-12
 293