ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ 2/6 بە سەرۆكایەتی  پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن  سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆو ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ 11هەمین كۆبوونەوەی ئاسایی بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 بەڕێوەبرا.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە نوێنەری مامۆستایان و بەڕێوەبەری كارگێڕی ئامادەیبوون چەندین تەوەرو باس گفتوگۆیان لەبارەوە كرا،یەكێكیش لەو تەوەرانە قسەكردن بوو لەسەر ڕێكخستنی گۆڕەپانی ڕاگرتنی ئوتومبێل لە كەمپی ناوشار كە بەهۆی بچووكی جێگاكانی ڕاگرتنی ئوتومبێل قەرەباڵغی دروست بووە بڕیاردرا كە ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت .

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا چەندین تەوەری زانستی تایبەت بە كۆلێجەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.





 2019-02-06
 256