سەرۆكی زانكۆ پێشوازی لە وەفدێكی زانكۆی سویریی بەریتانیا كرد



سەرۆكی زانكۆ پێشوازی لە وەفدێكی زانكۆی سویریی بەریتانیا كرد

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 7-2-2019،  پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی زانكۆی (Surrey)  وڵاتی بەریتانیا كرد.

دوای بەخێرهێنانی وەفدی میوان لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، لە كۆبوونەوەیەكدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستییەكانی هەردوو زانكۆ كرد لەبواری گۆڕینەوەی زانیاری و پتەوكردنی پەیوەندییە ئەكادیمییەكان و هەروەها  ناردنە دەرەوەو كار ئاسانی بۆ خوێندكارانی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا.
هەرلەو دیدارەدا بەڵێندرا لە ئایندەیەكی نزیكدا وەفدێكی زانكۆی سلێمانی بانگهێشتی زانكۆی (Surrey ) بكرێت، بۆ زیاتر لێكترنزیكبوونەوەی هەردوو زانكۆو پتەوكردنی پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی نێوان هەردوولا لەسەرجەم بوارەكاندا.
 




 2019-02-07
 347