زانكۆی سلێمانی بەشداری دیداری هەلومەرجی زانكۆ حكومی و تایبەتییەكانی كرد



زانكۆی سلێمانی بەشداری دیداری هەلومەرجی زانكۆ حكومی و تایبەتییەكانی كرد

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 10-2-2019، دیداری هەلومەرجی زانكۆ حكومی و تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان و خاڵە هاوبەشەكانی نێوانیان بە ئامادەبوونی هەریەك لە سەرۆكی زانكۆكانی سلێمانی و زانكۆی پۆڵیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی كۆمارو زانكۆی جیهان و زانكۆی راپەڕین لە هۆڵی هۆتێل تایتانیك بەڕێوەچوو.

لەپانێڵی یەكەمی دیدارەكەدا هەریەك لە زانكۆ بەشدارەكان، سیڤی خۆیان پێشكەشكرد، زانكۆی سلێمانیش وەك زانكۆی دایك و بەشدارێكی كارای دیدارەكە بەوردی سیڤی خۆی پێشكەشكردو بەشێوەی داتاشۆ سەرجەم ئامارو چالاكییە زانستی و ئەكادیمی و ئاستی بەرەو پێشچوونی زانكۆی لە سەرجەم رووەكانەوە نمایشكرد.
 پاشان لە پانێڵی دووەمی دیدارەكەدا لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، بەوردی باس لە پێوەرە نێودەوڵەتییە زانستی و ئەكادیمییەكان كرا بۆ دیاریكردنی پلەو رانكینی زانكۆكان لە جیهاندا، پاشان دیاریكردنی ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكان كە لەماوەی سێ ساڵی رابردودا بەپێی چەند پێوەرێكی زانستی و ئەكادیمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە ئاستی زانكۆكانی هەرێم بە زانكۆ حكومی و تایبەتییەكانەوە دیاری دەكرێت، كە ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكانیش هەموو ساڵێك ئەنجامدەدرێت گۆأانكاری تێدا دروست دەبێت.
هەلەو پانێڵەدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.رەزا حەسەن باسی لەو دەزگا گرنگە نێودەوڵەتییە باورپێكراوانە كرد كە بە پێی پێوەرەكانیان و دانانی نمرە بۆ چالاكییە زانستی و ئەكادیمییەكانی زانكۆكان، لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەن و ئاستی زانكۆكە دیاریدەكەن كە ئەوانیش دەزگاكانی (وێب مەتریكس و بەرنامەی UNR كەوەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، هەروەها چەند دەزگایەكی تری جیهانی كە ریزبەندی زانكۆكان دیاریدەكەن)، خۆشبەختانە سەرەرای بوونی قەیرانێكی سەختی دارایی و نەبوونی بودجەی پێویست، هەم بەپێی بەرنامەی ریزبەندی نیشتمانی، هەم ئاستی رانكینی زانكۆ، زانكۆ سلێمانی توانیوێتی پلەیەكی باش بەدەستبهێنێت و رانكینی بەرزبێتەوەو بچێتە ریزبەندی زانكۆ دیارو باوڕێكراوەكانی جیهان.
پاشان لەلایەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سەرجەم ئەو پرسیارو پێشنیازانە وەڵامدرانەوە كە ئاڕاستەی سەرۆكی زانكۆ سلێمانی كران.
 
 
 





 2019-02-10
 247