وەفدێكی كەنەدا سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكات



وەفدێكی كەنەدا سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكات

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 7-3-2019، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و د. ئاراس فەریق زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و د. كاوە عەبدوڵڵا ئەمین یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی پێشوازیان لە وەفدێكی كەنەدی كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ وەفدی میوان پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەوردی باسی لە مێژووی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی كرد، هەروەها باسی لە پەیوەندی زانكۆی سلێمانی كرد لەگەڵ زانكۆكانی عیراق و جیهان و بەرزبوونەوەی ئاستی رانكینی زانكۆی سلێمانی بەپێی پێوەرە زانستییە جیهانی باوڕپێكراوەكان، كە ئەمە كاریگەری گەورەی هەبووە لەوەی زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی جیهان ریزبەندی باشی گرتووە.
دواتر وەفدەكەی كەنەدا باسیان لە ئامانجی سەردانەكەیان بۆ زانكۆی سلێمانی كرد، كە بۆ دروستكردنی  پەیوەندی و هەماهەنگییە لەگەڵ زانكۆی سلێمانی لەبواری گۆرشینەوەی زانستی و برەودان بە بواری مرۆیی و گەشەپێدانی سەرمایەی مرۆیی، وەفدەكەی كەنەدا رێكخراوێكی مرۆڤ دۆستی كەنەدین بە ناوی" پەیمانگای ئیدارەدان-ی كەنەدی" كە ئامانجیان برەودانە بە بواری مرۆیی و گەپێدانی سەرمایەی مرۆیی.
 وەفدە كەنەدییەكە پێكهاتبوون لە تۆبی فلیف سەرۆكی وەفد، وەیڤد موركسون و سلیفان دریوا ئەندامانی وەفدەكە، وەفدی میوان لەلایەن  د. لەتیف رەشید راوێژكاری پێشووتری سەرۆك كۆماری عیراقەوە، هاوڕێیەتی دەكران.
دوای كۆبوونەوەییان لەگەڵ سەرۆكی زانكۆ، وەفدەكەی كەنەدا سەردانی كۆلێجی هونەریان كردو لە نزیكەوە بەشەكانی ئەو كۆلێجەیان بەسەركردەوە.




 2019-03-07
 206