شاندی زانكۆی كرماشانی تەكنەلۆجی سەردانی زانكۆی سلێمانیان كرد



شاندی زانكۆی كرماشانی تەكنەلۆجی سەردانی زانكۆی سلێمانیان كرد

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 رۆژی 3/13شاندێكی زانكۆی كرماشانی تەكنەلۆجی  سەردانی زانكۆی سلێمانیان كردو لەلایەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن پیشوازییان لێكرا.

شاندەكەی زانكۆی كرماشان بەسەرۆكایەتی دكتۆر ئەختەری سەرۆكی  زانكۆو دكتۆر نادری راگری كاروباری نێودەوڵەتی بوو ،كە لەدانیشتنێكیاندا لەگەڵ سەرۆكی زانكۆی سلێمانی باس لەبەستنی پەیوەندی زانستی و ئەكادیمی نێوان هەردوو زانكۆ كرا.





 2019-03-13
 204