زانکۆی سلێمانی لە ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکاندا لە گروپی پێشەنگە



زانکۆی سلێمانی لە ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکاندا لە گروپی پێشەنگە

 Karzan Tahir (karzan.kareem@univsul.edu.iq)

ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری ٨ کانونی یەکەمی ٢٠١٥ لە مەراسیمێکدا لە شاری هەلێر ڕیزبەندی نیشتیمانی بۆ زانکۆکانی کوردستان ڕاگەیەندرا

لە ڕیزبەندیەکەدا زانکۆی حوکمی و ئەهلییەکان جیاکراونەتەوە، لە هەردوو لا زانکۆکان بەسەر چوار ئاستدا دابەشکراون.

هیچ زانکۆیەک لە ئاستی گروپی یەکەمدا خۆی نابینێتەوە بەڵام لە گروپی دووەم هەر یەکە لە زانکۆی سلێمانی، زانکۆی کۆیە، زانکۆی سەڵاحەددین، زانکۆی سۆران، زانکۆی زاخۆی تێدایە.
هەروەها لە گروپی C بۆ زانکۆ حکومییەکان ناوی زانکۆی دهۆک و گەرمیان و زانکۆی پزیشکی هەولێر و ڕاپەڕین هاتووە.

گروپی D حکومیش پێهاتوون لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، زانکۆی چەرمۆ لە چەمچەماڵ، زانکۆی هەڵەبجە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.

هاوکات لەبارەی باشترین زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێمیش زانکۆی ئەمریکی و زانکۆی جیهان و گەشەپێدانی مرۆی لە گروپی B دان.

هەروەها گرووپی C زانكۆی جیهانی هەولێر، ئیشق، كۆمار، نەورۆز و گرووپی D بەیان، جیهانی دهۆك، حەیات، سابیس، لوبنانی فەرەنسی تیدایە.
وەزیری خوێندنی باڵا وتیشی "لە ساڵی پارەوە ئەو بیرۆکەیە لای ئێمە گەڵاڵە بووە کە ڕیزبەندی بۆ زانکۆکان بکەین و ریزبەندی نیشتیمانی ئیتالیا و ڕێکخراوی سادی ئەلمانی هاوکارمان بوون بۆ ڕیزبەندی کردنی زانکۆکانی هەرێم".





 2015-12-08
 2040