بەڵێننامە و کەفالەی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم



بەڵێننامە و کەفالەی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم

 Karzan Tahir Kareem (karzan.kareem@univsul.edu.iq)

زانکۆی سلێمانی ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦) جیا لە ساڵانی پێشوو هەردوو فۆڕمی    بەڵێننامەی (خوێندکار و کەفیل) لە ڕێگەی Online وە دەدات بە خوێندکار و پێویست ناکات بۆ وەرگرتنی ئەو فۆڕمانە سەردانی زانکۆ بکەن.

* پێویستە هەردوو فۆڕمەکە بە پڕکراوەیی بهێنرێت بۆ یەکەی یاسایی سکوڵ و کۆلێژەکەت


نمونەی پڕکراوەی هەریەکە لە فۆڕمی (خوێندکارو + کەفیل) لە ڕونکردنەوەکەی خوارەوە ببینە:

 

پێداویستیەکانی (کەفیل):

١- تەسکەرەی ئەصلی + ١ وێنەی کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ.

٢- کارتی زانیاری ئەصلی + ١ وێنەی کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ.

٣- پێویستە کەفیلەکە فەرمانبەری حوکمی بێت وە پشتیگیریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی بێنێت کە بڕی موچەی بنەڕەتیەکی ئاماژە پێکرابێت.

٤- موچەی بنەڕەتی کەفیل پێویستە لە (٢٥٠،٠٠٠) دووسەدو پەنجا هەزار کەمتر نەبێت.

٥- پێویستە کەفیلەکە لەگەڵ خوێندکار ئامادەبێت لەبەردەم فەرمانبەری یاسایی سکوڵ یان کۆلێژەکە.


پێداویستی (خوێندکار) :

١- تەسکەرەی ئەصلی + ١ وێنەی کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ.

٢- کارتی زانیاری ئەصلی + ١ وێنەی کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ.


تێبینی:
١- پێویستە کەفیل فۆڕمی کەفالەت بە (٣) وێنە (نوسخە)  پڕبکاتەوە وە زانیاریەکانی تایبەت بە خۆی بنوسێ.

نمونەی پڕکراوە لە فۆڕمی کەفالە لێرە داونلۆد بکە تەنها ئەو شوێنانەی کە بە سور رەنگ کراوە پڕ بکەرەوە.

٣- پێویستە خوێندکار فۆڕمی بەڵێننامە بە (٣) وێنە (نوسخە) پڕبکاتەوە وە زانیاریەکانی تایبەت بە خۆی بنوسێ.

نمونەی پڕکراوە لە فۆڕمی بەڵێننامەی خوێندکار لێرە داونلۆد بکە تەنها ئەو شوێنانەی کە بە سور رەنگ کراوە پڕ بکەرەوە.


لەم لینکانەی خوارەوە کلیك بکەن بۆ داونلۆد کردنی فۆڕمەکان :

فۆڕمی کەفالەت                                                                                     

          - نمونەی فۆڕمی کەفالەت بە پڕکراوەیی

---------------------------------

فۆڕمی بەڵێننامەی خوێندکار

​          - نمونەی فۆڕمی بەڵێننامەی خوێندکار بە پڕکراوەیی

 





 2015-12-10
 20640