سیمینارێک سەبارەت بە کوالیتی لە خوێندنی باڵادا



سیمینارێک سەبارەت بە کوالیتی لە خوێندنی باڵادا

 Kewan Omer (kewan.muhammad@univsul.edu.iq)

 ئیمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ١٠-١٢-٢٠١٥ کاتژمێر (١٢:٠٠) لە هۆڵی سیمیناری سکوڵی زانست لە زانکۆی سلێمانی سیمینارێک سازکرا بۆ بەڕێز د.دیلان ڕۆستەم ڕۆشانی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لەژێر ناونیشانی (Empowering Information Sharing an e-smart Interactive University, A$00.000 Ambition).

د.دیلان ڕۆستەم ڕۆشانی، لە سیمینارەکەدا جەختی کردەوە لەسەر چۆنێتی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن لە زانکۆکاندا و چۆنێتی بە ئەلکترۆنی کردنی کاروبارەکانی ناو زانکۆ.


لە چوارچێوەى سمينارەكەيدا بە وردى تيشكى خستە سەر گۆڕانكاريە نوێ يەكانى بوارى خوێندن و فێركردن و وتى"چەمكى زيرەكى لە دونياى نوێدا خەريكە گۆڕانى بەسەردا دێت و مانايەكى ديكە وەردەگرێت، كوردستان وەك ناوچەيەكى جوگرافى، زانكۆ و دەزگا و ڕێكخراوى ئەكاديمى تێدايە ، مانگانە چەندان مليۆن دۆلار لە بەڕێوەبردنى ئەو سستمە سەرف دەكرێت، پرسيارەكە ئەوەيە ئايا دەزگاكانى خوێندن و پەروەردە دەتوانن وەڵامدەرەوەى پێداويستيەكانى كۆمەڵگە بن؟" بەڕێز ڕۆشانى ديسان دەپرسێت چۆن دەتوانين گەشە بە بيرۆكەكان بدەين و بە باشترين شێوە سيستەمەكە بەڕێوە ببەين؟ لێرەدا بە مامۆستايان دەڵێت "دەزگاى ئەكاديمى و خوێندن و فێركردن و سستمان هەيە و بونيادمان ناوە، لە ڕێى بە كلتوركردنى كارەكەوە بە شێوەيەكى ڕێكخراو بەرپرسيارێتى دروست دەبێت و ئێوە وەك ڕەگەزێكى سەرەكى بەشدارى دەكەن و لە كۆتاييدا كواڵتى خوێندن دروست دەبێت" 


ئەم سیمینارە تایبەت کرابوو بە بەڕێزان دەستەی بەڕێوەبەرانی زانکۆ و  ئەنجومەن و ڕاگر و بەڕێوەبەرایتی تەکنەلۆجیای زانیاری زانکۆی سلێمانی.


 

 

 

 





 2015-12-10
 1534