- بڕوانامەى به نمره‌ی بەکالۆڕیۆس (ڕەسەن + 2 دوو وێنەى کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ).
- ڕەگەزنامە (ڕەسەن + ٢ دوو وێنەى کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ).
- ناسنامەى بارى شارستانى (ڕەسەن + ٢ دوو وێنەى کۆپى ڕەنگاوڕەنگ).
- کارتى زانیارى (ڕەسەن + ٢ دوو وێنەى کۆپى رەنگاوڕەنگ).
- کارتی نیشتیمانی (له كاتی هه‌بوونی كارتی نیشتیمانی ئه‌وا پێویست به به‌ڵگه‌نامه‌كانی خاڵی (2+3)ی سه‌ره‌وه ناكات ( وێنەى ڕەسەن + ٢ دوو دانە کۆپى رەنگاوڕەنگ).
- بۆ پێشکەشکارانى بیانى، پاسپۆرت (ڕەسەن + ٢ دوو وێنەى کۆپى رەنگاوڕەنگ).
تێبینی/ وێنەى رەسەنى بەڵگەنامەى خاڵى (2+3+4+5)ى سەرەوە تەنها بۆ بینین و بەراوردکردنە لەگەڵ وێنەى کۆپیکراو لە لایەن فەرمانبەر پەیوەندیدار لە زانکۆ، دواى بەراوردکردن راسته‌وخۆ دەدرێتەوە بە پێشکەشکار.
- چوار وێنەى بچووک ڕەنگاو ڕەنگ (پشتى سپى بێت).
- فۆرمی پێشكه‌شكردن (1 دانه ڕه‌سه‌ن + دوو دانه كۆپی).
- بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزی (ئەگەر هەیە) وەکو (IELTS) یان (TOEFL-iBT) یان (TOEFL-PBT) یان (Pearson Academic-PTE) یاخود بروانامه/پشتگیری خولی سەنته‌ره‌كانی زمانی زانكۆ حكومیه‌كان بەدەست هاتووە (وێنەى ڕەسەن + ٢ دوو دانە کۆپى رەنگاو ڕەنگ).
- كه‌سوكاری پله (1) یه‌كی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هەرێمى کوردستان، پێویسته پشتگیری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به واژووی به‌رێز وه‌زیرى شەهیدان و ئەنفاڵکراوانى هەرێمى کوردستان هاوپێچ بکات.
- پسوولەى دارایی بە بڕى (150.000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینارى عێراقی هاوپێچ بکرێت كه ناگه‌رێته‌وه بۆ پێشكه‌شكار.
- بۆ فەرمانبەران و كارمه‌ندانی دامەزراو بە شێوەى میلاکى هەمیشەیی له بواره‌كانی راژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە وه‌زاره‌ته‌كان یان داموودەزگاکانى حكومى له هەرێمى کوردستان و عێراق، پێویستە نووسراوى لاری نەبوون (عدم ممانعة) + پوختەى راژه لە وەزارەتەکەى یان دامەزراوەکەى به واژۆی به‌رێز وه‌زیر یاخود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه بهێنێت لە کاتى پێشکەشکردن کە تیایدا نووسرابێت:
- وەزارەتەکەى یان دامەزراوەکەى یاخود فه‌رمانگه‌كه‌ی لاری نییە كه به‌ڕێز (………) به ناونیشانی وه‌زیفی (…..) پێشکەشى خوێندنى باڵا/دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی یان دبلۆمی باڵای دوو ساڵه‌ی پزیشکی کلینیکی یاخود ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بکات و لە کاتى وەرگیرانى ناوبراو لە خوێندن، ئەوا مۆڵەتى خوێندنى بە شێوەى خۆتەرخانکردنى تەواو (تفرغ تام) پێ دەدرێـت بە مەرجێک ئەگەر هاتوو ناوبراو لە پێشبرکێى پلانى مۆڵەتى خوێندن سەرکەوتوو بێت بە پێى ناوەرۆکى هاتوو لە پەیڕەوى ژمارە (١١)ى ساڵى (٢٠٢١)ى پێدانى مۆڵەتى خوێندن و رێنمایی ژمارە (٥)ى ساڵى (٢٠٢١)ى پێدانى مۆڵەتى خوێندن.
- بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی كه دانه‌مەزراون به شێوه‌ی میلاکى هه‌میشه‌یی له بواره‌كانی راژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە هیچ وه‌زاره‌ت و داموودەزگایه‌كى حكومی له هەرێمى کوردستان و عێراقی فیدراڵ، ئه‌وا پێویسته به‌ڵێننامه له لایەن پێشکەشکار لە (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی) له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پربکرێتەوە و تیایدا ئەم دەقە نووسرابێت:-
[من کە ناوم لە خوارەوە هاتووە دانه‌مه‌زراوم به شێوه‌ی میلاکى هه‌میشه‌یی له بواره‌كانی راژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە هیچ وه‌زاره‌ت و داموودەزگایەکى حکومی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بە پێچەوانەوە لە کاتی ئاشكرابوونی كه ئەگەر فه‌رمانبه‌ر/كارمه‌ند بم له هەر وه‌زاره‌تێک یان داموودەزگایه‌كى حكومی له هەرێمى کوردستان یان عێراق، ئه‌وا ئامادەم ناوم لە خوێندن بسڕێتەوە و رێککارى یاساییم بەرامبەر بگیردرێتە بەر.]
- بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی کە لەسەر کورسى پارالێل پێشکەشى دەکەن، پێویستە بەڵێننامە لە (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی) له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بدەن کە تیایدا کە ئامادەیە تەواوى تێچووى خوێندنەکەى لە ئەستۆ بگرێت.
- ئه‌گه‌ر هاتوو پێشكه‌شكار خوێندنی به‌كالۆریۆسى له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی ته‌واو كردبێت، ئه‌وا پێویسته بریاری یه‌كسانكردنی بروانامه‌كه‌ی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها فه‌رمانی کارگێرى ده‌رهێنانی كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆس به سیستمی عێراقی لە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستانی هاوپێچ بكات.
- گشت پێشکەشکاران پێویستە بەڵێننامە لە (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی) له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بدەن و بەم شێوەیەى خوارەوە:
من كه ناوم له خواره‌وه نووسراوه و واژووم كردووه، به‌ڵێن ده‌ده‌م:
- لە ئێستادا قوتابى/خوێندکارى خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمی و دبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکی کلینیکی و ماسته‌ر* نیم له هیچ زانكۆیه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له هیچ زه‌ماله‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق ناوم ده‌رنه‌چووه.
- سرینه‌وه‌ی ناو (ترقین قید)م بۆ نه‌كراوه له خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمی و دبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکی کلینیکی و ماسته‌ر* له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ.
- هەموو ئەو زانیاریانەى له فۆرمی پێشكه‌شكردن پڕم كردۆته‌وه زانیاری راست و دروستن و ئەگەر زانیارى نادروستم نووسیبێت ، ئه‌وا ئامادەم ناوم له خوێندن بسرێته‌وه و رێککارى یاساییم بەرامبەر بگیردرێتەبەر به پێی یاسا و پەیرەو و رێنماییه بەرکارەكان، بۆیە لە خوارەوە واژۆم کرد.
* ته‌نها ئه‌و جۆرى ئەو خوێندنه بنووسرێت كه پێشكه‌شی ده‌كه‌یت نه‌وه‌ك هه‌ر سێ جۆرەکانی خوێندن.
تێبینی/ ئەگەر پێشکەشکار سرینه‌وه‌ی ناو (ترقین قید)ى بۆ کرابوو لە یەکێک لە زانكۆیه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پێویستە (٣) سێ ساڵ بەسەر رێکەوتى دەرچوونى فەرمانى سرینەوەى ناوى تێپەربووبێت، ئینجا مافى پێشکەشکردنى هەیە.