Apply for PhD Programs

Get started with your PhD

مەرجەکانی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دکتۆرا:

نابێ کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە ٦٠ کەمتر بێ.
کۆنمرەی ماستەری نابێ لە ٧٠ کەمتر بێ.
مەرجی خزمەتی دوو ساڵی کرداری دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر.
لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەربچێت واتا نابێ لە ١٥ کەمتر بهێنێ.

پێوەرەکانی پێشبڕکێی وەرگرتن:

کۆنمرەی بەکالۆریۆس واتا لە ٦٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت دەبێ.
کۆنمرەی ماستەر واتا لە ٧٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت بۆ دادەنرێ.
بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی و داهێنانی زانستی.
پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ئەوانەی نازناوی زانستیان هەیە.
توانستی زمانی ئینگلیزی.
نمرەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە ١٥ بەسەرەوە هەژمار دەکرێ.

:لیستى بەڵگەنامە پێویستییەکانى پێشکەشکردن بۆ دکتۆرا

  • بڕوانامەى به‌ نمره‌ی بەکالۆڕیۆس (ڕەسەن + 2 دوو وێنەى کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ).
  • بڕوانامەى به‌ نمره‌ی ماسته‌ر (ڕەسەن + 2 دوو وێنەى کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ).
  • ڕەگەزنامە (ڕەسەن +  ٢ دوو وێنەى کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ).
  • ناسنامەى بارى شارستانى (ڕەسەن +  ٢ دوو وێنەى کۆپى ڕەنگاوڕەنگ).
  • کارتى زانیارى (ڕەسەن +  ٢ دوو وێنەى کۆپى رەنگاوڕەنگ).
  •    کارتی نیشتیمانی (له‌ كاتی هه‌بوونی كارتی نیشتیمانی ئه‌وا پێویست به‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی خاڵی (٣+٤)ی سه‌ره‌وه‌ ناكات (ڕەسەن +  ٢ دوو وێنەى کۆپى رەنگاوڕەنگ).
  • بۆ پێشکەشکارانى بیانى، پاسپۆرت (ڕەسەن +  ٢ دوو وێنەى کۆپى رەنگاوڕەنگ).

تێبینی/ وێنەى رەسەنى بەڵگەنامەى خاڵى (3+4+5+٦)ى سەرەوە تەنها بۆ بینین و بەراوردکردنە لەگەڵ وێنەى کۆپیکراو لە لایەن فەرمانبەر پەیوەندیدار لە زانکۆ، دواى بەراوردکردن راسته‌وخۆ دەدرێتەوە بە پێشکەشکار.

  •   چوار وێنەى بچووک ڕەنگاو ڕەنگ (پشتى سپى بێت).
  •   فۆرمی پێشكه‌شكردن (1 دانه‌ ڕه‌سه‌ن + دوو دانه‌ كۆپی).
  •  بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزی (ئەگەر هەیە) وەکو (IELTS) یان (TOEFL-iBT) یان (TOEFL-PBT) یان (Pearson Academic-PTE) یاخود بروانامه‌/پشتگیرى خولی سەنته‌ره‌كانی زمانی زانكۆ حكومیه‌كان بەدەست هاتووە (وێنەى ڕەسەن +  ٢ دوو دانە کۆپى رەنگاو ڕەنگ).
  • كه‌سوكاری پله‌ (1) یه‌كی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هەرێمى کوردستان، پێویسته‌ پشتگیری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ واژووی به‌رێز وه‌زیرى  شەهیدان و ئەنفاڵکراوانى  هەرێمى کوردستان هاوپێچ بکات.
  • پێشکەشکارانى خوێندنى دکتۆرا، ئەگەر هاتوو بروانامەى بەکالۆریۆسیان (٦٠%) کەمتر بوو بۆ ئەوانەى لەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردەن، پێویستە (٢) دوو وێنەى کۆپى لە فەرمانى وەرگرتنى نازناوى زانستى هەمیشەیی هاوپێچ بکەن.
  •  پسوولەى دارایی بە بڕى (150.000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینارى عێراقی هاوپێچ بکرێت كه‌ ناگه‌رێته‌وه‌ بۆ پێشكه‌شكار.
  •  بۆ فەرمانبەران و كارمه‌ندانی دامەزراو بە شێوەى میلاکى هەمیشەیی له‌ بواره‌كانی راژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە وه‌زاره‌ته‌كان یان داموودەزگاکانى حكومى له‌ هەرێمى کوردستان و عێراق، پێویستە نووسراوى لاری نەبوون (عدم ممانعة) + پوختەى‌ راژه‌ لە وەزارەتەکەى یان دامەزراوەکەى به‌ واژۆی به‌رێز وه‌زیر یاخود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه‌ بهێنێت لە کاتى پێشکەشکردن کە تیایدا نووسرابێت:

[وەزارەتەکەى یان دامەزراوەکەى یاخود فه‌رمانگه‌كه‌ی لاری نییە كه‌ به‌ڕێز (……….) به‌ ناونیشانی وه‌زیفی (…..) پێشکەشى خوێندنى باڵا/دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بکات و لە کاتى وەرگیرانى ناوبراو لە خوێندن، ئەوا مۆڵەتى خوێندنى بە شێوەى خۆتەرخانکردنى تەواو (تفرغ تام) پێ دەدرێـت بە مەرجێک ئەگەر هاتوو ناوبراو لە پێشبرکێى پلانى مۆڵەتى خوێندن سەرکەوتوو بێت بە پێى ناوەرۆکى هاتوو لە پەیڕەوى ژمارە (١١)ى ساڵى (٢٠٢١)ى پێدانى مۆڵەتى خوێندن و رێنمایی ژمارە (٥)ى ساڵى (٢٠٢١)ى پێدانى مۆڵەتى خوێندن].

  تێبینی/ ته‌نها هه‌ڵگرانی بروانامه‌ی ماسته‌ر كه‌ پێشكه‌شی خوێندن دكتۆرا ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر خاوه‌ن نازناوی زانستی به‌ شێوه‌ی هه‌میشه‌یی بن و له‌سه‌ر میلاكی یەکێک لە دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى میلاكی هه‌میشه‌یی بن، ئه‌وا ده‌توانن مۆڵه‌تی خوێندن به‌ شێوه‌ی خۆته‌رخانكردنی بەشەکى (تفرغ جزئی) وه‌ربگرن پاڵپشت به‌ یاسای راژه‌ی زانكۆیی ژماره‌ (23)ی ساڵی (2008).

  •  بڵاوكردنەوەی توێژینەوەى زانستی و داهێنانی زانستی (براءة الاختراع) ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هاوپێچ بكرێت (٢ دانە).
  •  بۆ ئه‌وانه‌ی مامۆستان له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و خاوه‌ن هه‌ڵگری نازناوی زانستین پێویسته‌ بەڵگەنامەى پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری وەکو (هەگبەى مامۆستا +  زانستخوازى بەردەوام)ى یەکێک لە دوایین دوو ساڵی خوێندن هاوپێچ بكرێت به‌ پێی رێنماییه‌كان.
  • بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی كه‌ دانه‌مەزراون به‌ شێوه‌ی میلاکى هه‌میشه‌یی له‌ بواره‌كانی راژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە هیچ وه‌زاره‌ت و داموودەزگایه‌كى حكومی له‌ هەرێمى کوردستان و عێراقی فیدراڵ، ئه‌وا پێویسته‌ به‌ڵێننامه‌ له‌ لایەن پێشکەشکار لە (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی) له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پربکرێتەوە و تیایدا ئەم دەقە نووسرابێت:-

[من کە ناوم لە خوارەوە هاتووە دانه‌مه‌زراوم به‌ شێوه‌ی میلاکى هه‌میشه‌یی له‌ بواره‌كانی راژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە هیچ وه‌زاره‌ت و داموودەزگایەکى حکومی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بە پێچەوانەوە لە کاتی ئاشكرابوونی كه ئەگەر‌ فه‌رمانبه‌ر/كارمه‌ند بم‌ له‌ هەر وه‌زاره‌تێک یان داموودەزگایه‌كى حكومی له‌ هەرێمى کوردستان یان عێراق، ئه‌وا ئامادەم ناوم لە خوێندن بسڕێتەوە و رێککارى یاساییم بەرامبەر بگیردرێتە بەر].

  • بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی کە لەسەر کورسى پارالێل پێشکەشى دەکەن، پێویستە بەڵێننامە لە (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی) له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بدەن کە تیایدا کە ئامادەیە تەواوى تێچووى خوێندنەکەى لە ئەستۆ بگرێت.
  • ئه‌گه‌ر هاتوو پێشكه‌شكار خوێندنی به‌كالۆریۆس یاخود ماستەرى له‌ زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی ته‌واو كردبێت، ئه‌وا پێویسته‌ بریاری یه‌كسانكردنی بروانامه‌كه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها فه‌رمانی کارگێرى ده‌رهێنانی كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆس یاخود ماستەر به‌ سیستمی عێراقی لە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستانی هاوپێچ بكات.
  • گشت پێشکەشکاران پێویستە بەڵێننامە لە (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی) له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بدەن و بەم شێوەیەى خوارەوە:

       من كه‌ ناوم له‌ خواره‌وه‌ نووسراوه‌ و واژووم كردووه‌‌، به‌ڵێن ده‌ده‌م:

  1. لە ئێستادا قوتابى/خوێندکارى خوێندنی باڵا/دکتۆرا نیم له‌ هیچ زانكۆیه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌ هیچ زه‌ماله‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق ناوم ده‌رنه‌چووه‌.
  2. سرینه‌وه‌ی ناو (ترقین قید)م بۆ نه‌كراوه‌ له‌ خوێندنی باڵا/دکتۆرا له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ.
  3. هەموو ئەو زانیاریانەى له‌ فۆرمی پێشكه‌شكردن پڕم كردۆته‌وه‌ زانیاری راست و دروستن و ئەگەر زانیارى نادروستم نووسیبێت ، ئه‌وا ئامادەم ناوم له‌ خوێندن بسرێته‌وه‌ و رێککارى یاساییم بەرامبەر بگیردرێتەبەر به‌ پێی یاسا و پەیرەو و رێنماییه‌ بەرکارەكان، بۆیە لە خوارەوە واژۆم کرد.

تێبینی/ئەگەر هاتوو پێشکەشکار سرینه‌وه‌ی ناو (ترقین قید)ى بۆ کرابوو لە یەکێک لە زانكۆکانى هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پێویستە (٣) سێ ساڵ بەسەر رێکەوتى دەرچوونى فەرمانى سرینەوەى ناوى تێپەربووبێت، ئینجا مافى پێشکەشکردنى هەیە.

پێشکەشکردن کۆتایی هاتووە
phone-handsetmap-markerearthchevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram