مامۆستایەكی كۆلێجی هونەر به‌شداری له سیمپۆزیۆمێكی نێوده‌وڵه‌تیدا دەكات
[email protected]نه‌رمین مسته‌فا مامۆستا لە كۆلێجی هونەری زانكۆی سلێمانی به‌شداری له سیمپۆزیۆمی نێوده‌وڵه‌تی(d. fleiss east west artist 2016) له شاری ئاردود له وڵاتی ڕۆمانیادا دەكات
رۆژی 17 / 9 / 2016 له شاری ئاردود له وڵاتی ڕۆمانیا ڕێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا كه بنكه‌ی سه‌ره‌كیان له‌شاری شتوتگارته له ئه‌ڵمانیا به سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ (Dorothea Fleiss ) سیپۆزیۆمی نێوده‌وڵه‌تی به ناوی (DFEWA 2016) به‌ڕێوه‌چوو ، به به‌شداری چه‌ندین هونه‌رمه‌ند له وڵاته‌كانی وه‌ك ( ئه‌مریكا ، ئه‌ڵمانیا ، هه‌نگاریا ، ئیتالیا ، ڕۆمانیا ، پۆڵۆنیا ، بولگاریا) .
له پاڵ ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌شدا ( نه‌رمین مسته‌فا ) مامۆستا لە كۆلێجی هونەری زانكۆی سلێمانی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كورد له باشوری كوردستان به چه‌ند كارێكی هونه‌ری به‌شداری له‌م سیپمۆزیۆمه‌دا كرد و بە جۆرێك به‌رهه‌مه‌كان له دوو پێشانگای جیاوازدا نمایشكران :
پێشانگای یه‌كه‌م : له‌ڕیكه‌وتی 15 / 9 / 2016 له Satu-Mare / Art Museum
پێشانگای دووه‌م : له‌ڕیكه‌وتی 17/ 9 / 2016 له Ardud Castle به سه‌رپه‌رشتی سیناتۆری هه‌رێمی شاری ( ساتوماری ) نمایشكران .







2016-09-28
1806