کۆنفرانسی "هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی رابردوو بەرەو داهاتوو؛ یەکخستنی ئەزمون و بەهاکان: کوردستان لە ترادیسیۆنی توێژینەوەکانی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتدا"
[email protected]رۆژانی 24-2016/10/26 لە زانکۆی (یاگیلۆنسکی) لە کراکۆڤ، پۆڵەندا کۆنفرانسی "هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی رابردوو بەرەو داهاتوو؛ یەکخستنی ئەزمون و بەهاکان: کوردستان لە ترادیسیۆنی توێژینەوەکانی رۆژرئاوا و رۆژهەڵاتدا"بە بەشداریی چەند توێژەر و مامۆستای زانکۆ لە باکور و باشوری کوردستان و وڵاتانی جیاواز بەڕێوەچوو.
هەریەک لە (پ.ی. د. ئارام عەلی مصطفی)، بەڕێوەبەری مەڵبەندی کوردۆلۆجی، (د.عوسمان قادر)، شارەزا لە بواری هونەر و( د. پێشەوا عەبدولخالق)، بەرپرسی بەشی توێژینەوەی زانستی لە مەڵبەندی کوردۆلۆجی/ زانکۆی سلێمانی بەشدارییەکی کارایان لە کۆنفرانسەکەدا کرد و توێژینەوەیان لە بواری پسپۆڕیی خۆیاندا پێشکەشکرد.
د. ئارام عەلی بابەتێکی بە ناونیشانی "سەرهەڵدانی کوردۆلۆجی لە روسیا لە سەردەمی (ئەلکساندەر ژابا) دا: پێویستی یان رێکەوت" پێشکەشکرد. توێژینەوەکە تیشکدەخاتە سەر ڕۆڵی (ژابا) لە گەشەپێدانی زانستی کوردناسیی لە روسیا و ئەو هەلومەرجانەی پەیوەندی روسیایان لەگەڵ کورد ڕەخسان، کە لە سەرەتادا تا ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم لەنێوان کاربەدەستانی سەربازیی و سیاسی – دیپڵۆماتیی ڕوسیا لە کوردستان دروستبوو، هەروەها ئەو هۆکارانەی پاڵیان بە دەسەڵاتدارانی ڕوسیاوە نا برەو بەو پەیوەندییە و وردبوونەوە لە هەموو بوارەکانی ژیانی کورد بدەن، کە بوون بە بناغەیەک بۆ دروستبوونی کوردناسیی، وەک لقێکی سەردبەخۆ لە زانستی ڕۆژهەڵاتناسیی لە ڕوسیادا.

د. عوسمان قادر بابهتێکی وێنهیی لهسهر شێوهی دۆکمێنتکردن و ههوڵدان بۆ ناساندنی کارەساتی ئەنفال/ جینۆسایدی کورد لە 1988 لە ڕێی هونەرەوە نیشان دا، که کۆمهڵێک کاری هیڵکاری لهسهر یادهوهرییهکانی قوربانیانی ئهنفال بوو و ههروا تیشکی خستنه سهر ئهو ههوڵانهی داویهتی بە مەبەستی ناساندنی یادهوهری ئهم مهرگهساتانه له وڵاتاندا بۆ جێهیشتنی کاریگهریی نههامهتییەکانیجهنگ لهسهر ژینگه و ژیانی خهڵک و ههوڵدان بۆ بنبڕکردنی کۆمهڵکوژییله جیهان و له کوردستان بەتایبەتی.
د. پێشەوا عەبولخالق بابەتێکی لەبارەی "داهاتووی هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە" پێشکەشکرد، کە تیایدا ئەگەر و سیناریۆ جیاوازەکان، بە ئەگەری دروستبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردییشەوە، هەروەک رۆڵ و کاریگەریی ئەمریکا، وەک تاکە سوپەرپاوەری جیهان، تاووتوێ کران.

2016-11-17
1453