مهراسیمی ڕۆژی جیهانی مناڵانی نهبهكام له شاری سلێمانی بهڕێوه چوو
[email protected]به ئامادهبوونی دكتۆر كۆسار سهرۆكی كۆلێژی پزیشكی و د.میران بهڕێوهبهری گشتی تهندروستی سلێمانی، سەرلەبەیانی ڕۆژی،11/17 لە شاری سلێمانی مەراسیمی ڕۆژی جیهانی مناڵانی نهبهكام لهنهخۆشخانهی منداڵبوونی شاری سلێمانی بهڕێوه چوو، بەجۆرێك لە مەراسیمەكەدا ۳سیمیناری زانستی پێشكەشكرا كەلەلایەنه پسپۆران و شارەزایانی بواری پزیشكییەوە ئامادەكرابوون.
بە جۆرێك سیمیناری یەكەم لە لایەن د.ئالان عبدالله(پزیشكی پسپۆری نەخۆشی یەکانی مناڵانی نەبەكام،مامۆستای سكولی پزیشكی)و سیمیناری دووەمیش د.پەری محمد عزیز(خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرا لە بواری(Health Applied Studyy) لەزانكۆی پلای ماوس لە ووڵاتی بەریتانیا، مامۆستا لەزانكۆی پۆلی تەكنیكی سلیمانی)، وە سیمیناری سێەمیش لەلایەن م.بێگەرد عوسمان محمد وە وترایەوە كە (پەرستاری پسپۆر خاوەنی ماستەر لەبواری تەندروستی ژنان ومناڵان و لێپرسراوی یەكەی زانستی لە سەنتەری ڕاهێنان وپەرەپێدانی تەندروستی) بە ڕێوەچوو.

پاشان ۲۲ دایکی منداڵی نەبەکام باسی هەست و ژیانی خۆیان كرد لەو کاتانەی کە منداڵەکانیان لەو بەشە بوون, دوای خوێندنەوەی ڕاسپاردە و پرسیار و ڕای ئامادەبون به سهركهوتوویی کۆتایی بە سیمپۆسیەمەکە هات.
2016-11-22
1394