شاندێكی كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان له‌گەڵ په‌رله‌مانی سوید و زانكۆی یۆتۆبۆری كۆبونەوە
shna.amin2univsul.edu.iqڕۆژی( 11/29/ 2016 ) شاندێكی زانكۆی سلێمانی كه پێكهاتبوو له (د. رێبوار سه‌عید ) راگری كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان،( د. دڵشاد مسته‌فا) سه‌رۆكی به‌شی فلیمسازی و به یاوه‌ری هەریەك لە هونه‌رمه‌ندان (شوان عه‌توف و دڵشاد ئه‌حمه‌د ، كه‌مال هه‌ڵوێست ، لاگێ بێرگ) و بۆردی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌جوانه‌كانی یۆتۆبۆری ، سه‌ردانی په‌رله‌مانی سویدیان كرد ، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن خاتوو (شادیه حه‌یده‌ری) په‌رله‌مانتاری پارتی سۆسیال دیموكرات پێشوازییان لێكرا و دواتریش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هاوكاری سویدی كوردی كۆبونه‌وه ، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند باسێكی تایبه‌ت به بره‌ودان به كه‌لتووری كوردی و ئاشانا كردنی خۆرئاوا به‌و تێزانه‌ی نه‌وه‌ی نوێی كورد له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵیگرتوه و تایبه‌تن به مه‌سه‌له‌كانی تێكه‌ڵاوبوونی كه‌لتووری و تۆلێرانس و خواستی پێكه‌وه ژیان و رۆشنگه‌ری گفتوگۆیان ده‌رباره كرا .

ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هاریكاری سویدی كوردی خواستی گه‌وره‌یان بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره گرنگانه له‌ڕێی سێكته‌ره‌كانی هونه‌ر و كه‌لتووره‌وه ده‌ربڕی و به وردی قسه‌یان له‌سه‌ر گرنگی پرۆسه‌ی فێركردن و خوێندنی ئه‌كادیمی كرد و به ئومێدی ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه له هه‌رێمی كوردستان بچێته‌وه سه‌ر ڕەوتی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وە لە پاشانیشدا (د. رێبوار سه‌عید ) راگری كۆلێژی هونه‌ری زانكۆی سلێمانی باسی له زانكۆی سلێمانی و مێژوو و كار و گه‌شه‌سه‌ندن و ئامانجه‌كانی كرد وه‌ك ده‌زگایه‌كی ئه‌كادیمی كە به‌رده‌وامه له خزمه‌تكردن به‌و نه‌وه نوێیه‌ی كە هیوای ئاینده‌یه ،بە جۆرێك له هەموو ئەو هه‌وڵانه‌ش دوا كه سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجونه‌ی زانكۆ و ته‌واوی ستافی كارا له‌سه‌ری به‌رده‌وامن بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌ر ئاسته‌نگییه‌ك كه دێته به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندن و بره‌ودان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی مامۆستایان و خوێندكاران.
پاشان له درێژه‌ی گفتۆگۆكاندا مهسهلاكانی سود وه‌رگرتن له هونه‌ر و كه‌لتوور بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌یه‌كی رۆشنگه‌ری ته‌وه‌رێكی گرنگ و پڕ بایه‌خی كۆبونەوەكە بوو.
له كۆتاییشدا هه‌ردولا هیوایان خواست ئه‌م جۆره سه‌ردان و په‌یوه‌ندیانه به‌رده‌وام بێت ، دواتریش شاندی زانكۆی سلێمانی و هاوڕێكانیان سه‌ردانی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی پهرلهمانیانی سویدیان كرد و له نزیكه‌وه چاودێری میكانیزمی كاركردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته و پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی و دروستكردنی ڕای تاك و ئازادی ده‌بڕینیان كرد ، په‌رله‌مانی سوید جگه له‌ئه‌ركی خۆی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی داكۆكی له ماف به ته‌واوی هۆشیارییه‌وه مامهڵێیان له‌گه‌ڵ ده‌كات.

هه‌ر هه‌مان رۆژ و له ستۆكهۆڵمی پایته‌خت شانده‌كه سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن ( شۆرش قادر دانساز ) نوێنه‌ری حكومه‌ت و ستافی نوێنه‌رایه‌تی پێشوازیانلێكرا .
وە نوێنه‌ری حكومه‌تی هەرێمی كوردستان ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی كرد بۆ ئاوڕدانەوەی جددی له كه‌لتوور و هونه‌ری كوردی وە هه‌وڵدان بۆ دانانی كه‌سێكی پسپۆر له نوێنه‌رایه‌تییه‌كان و راشیگەیاند كە ئه‌و بواره كاری زۆری بۆ كراوه و بەو هیوایەن به‌م نزیكانه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ، له‌به‌رامبه‌ریشدا د. ڕێبوار سه‌عید باسی له چۆنێتی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك كرد بۆ به جیهانیكردنی هونه‌ری كوردی و ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تیشی له‌و بواره‌دا شیكرده‌وه و باسی له كردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتر كرد بۆ هونه‌رمه‌ندی كورد تا بتوانێت له پرۆسه‌ی به‌خشینی ناسنامه‌یه‌كی كه‌لتووری جیاوازدا به‌شداری كورد كاراتر بكات .
پاشان هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف داوای له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت كرد كه هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ دروستكردنی چه‌ترێكی كه‌لتوری و هونه‌ری تا هونه‌رمه‌ندانی تاراوگه له‌سایه‌یدا بتوانن پرۆژه‌ی هونه‌ری هاوبه‌ش و گه‌وره پێشكه‌ش بكه‌ن ، به تایبه‌تی له بواری فیلمسایدا ، له وه‌ڵامی راسپاردە و پێشنیارهكانیاندا ( شۆڕش دانساز ) بهڵێنیدا به‌زوترین كات كار بۆ ئه‌و پرۆژانه بكات و له پشتیوانیكردنی هه‌ر كارێكی هونه‌ری و كه‌لتوریدا ده‌بێت تا دنیا گه‌لی كوردستان له دیدێكی جیاوازتره‌وه ببینێت .

هەر لە میانەی سەردانەكەیاندا ڕۆژی ( 30 \ 11 \2016 ) ، شاندێكی زانكۆی سلێمانی سه‌ردانی ئه‌كادیمیای (Valand) زانكۆی یۆتۆبۆری كرد ،و شاندی زانكۆی سلێمانی له‌گه‌ل به‌شی فلیمسازی ئه‌و ئه‌كادیمیایه‌دا كۆبونەوەیەكان ئەنجامدا،لەلایەن (كلارا بیۆرك) سه‌رۆكی به‌شی فلیمسازی و سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنی ماسته‌ر له‌و ئهكادیمیایەدا، ئاماژه‌یان به‌شێوازی خوێندنی ئه‌كادیمی فلیمسازی و ستراكچه‌ری كاری خۆیان و ئامانجهكانن كرد ،وە چاشان به وردی ئاماژه‌یان به پرۆسه‌ی دروستكردنی فلیمساز له رێی پرۆگرامێكی چڕی تێكه‌ڵاو له تیۆری و پراكتیك دا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا د. رێبوار سه‌عید راگری كۆلێژی هونه‌ر ده‌رباره‌ی زانكۆی سلێمانی و كار‌و پرۆژه جۆربه‌جۆره‌كانی كۆلێژی هونه‌ر دواو ڕایگه‌یاند :كه كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی مۆدێرن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌مكه جیاوازه‌كانی هونه‌ر ده‌كات و سستمی فێربوون تێیدا له‌سه‌ر ڕه‌وتی زانكۆ جیهانییه‌كانه ، پاشان ( د. دڵشاد مسته‌فا) سه‌رۆكی به‌شی فلیمسازی له زانكۆی سلێمانی قسه‌ی له‌سه‌ر ستراكچه‌ر و كار و به‌رنامه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كه كرد و ئاماژه‌ی به ماندووبوونی مامۆستایانی ئه‌و به‌شه‌دا له دروستكردنی بونیادێكی زانستی و ئه‌كادیمی پته‌و بۆ بره‌ودان به نێوه‌ندی فلیمسازی له كوردستان و ده‌رباره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی كارامه‌یی و ئه‌زمونیش داوای له ئه‌كادیمیای (Valand) كرد كه بتوانن هاوكار و پشتیوانی كۆلیژی هونه‌ر بن له نوێكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌شداریپێكردنی مامۆستایان و خوێندكاران له ۆرك شۆپ و سیمیناره جیاوازه‌كاندا كه ده‌شێت ببێته هه‌وێنی پرۆژه‌ی هاوبه‌ش و به‌ركه‌وتنی زیاتر له‌گه‌ڵ كه‌لتووره جیاوازه‌كاندا .

له كۆتایی دیداره‌كه‌دا ( هێمن كورده) كه خوێندكارێكی كوردی ئه‌و ئه‌كادیمیایه و ماسته‌ر له بواری فلیمدا ده‌خوێنێت به كورتی باسی له پرۆژه‌كه‌ی خۆی كرد كه هه‌ولێكه بۆ به‌كارهێنانی كامێرا وه‌ك نێوه‌ندێك بۆ تۆماركردن و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كان له گۆشه نیگای منداڵانی ئاواره‌ی شه‌ڕی داعش له كه‌مپی عه‌ربه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی میتۆدێكی نوێ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئازادی خه‌یاڵ و روانینی ئه‌واندا .
شایەنی باسە كە ئه‌كادیمیای (Valand) ساڵی (1980) دامه‌زراوه و خوێندنی هونه‌ری بۆ ئاسته‌كانی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر تێدایه ،له‌م ئه‌كادیمیایه‌دا فلیمسازی و هونه‌ره جوانه‌كان و فۆتۆگرافی ئه‌ده‌ب ده‌خوێنرێت .
جێی ئاماژه پێكردنه شاندی زانكۆی سلێمانی له بنه‌ڕه‌تدا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له سێیه‌مین دیداری فلیمی كوردی له یۆتۆبۆری و سه‌ردانی دام‌و ده‌زگا و زانكۆكانی ئه‌و وڵاته ،سه‌ردانی سویدیان كردوە .
رۆژی 24 مانگی ڕابردوو شاندەكەی زانكۆی سلێمانی سه‌ردانی خوێندنگهیهكیان كرد كه تایبه‌ت بوو به‌و لاوه پهناههندانهی ته‌مه‌نیان لە خوار 17 ساڵییهوەیە و به ته‌نها و بێ باوان و سه‌رپه‌رشت گه‌یشتونه‌ته وڵاتی سوید ، له‌لایه‌ن ( مامۆستاعهتا ) كه كوردێكی باكوری كوردستانه و به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كه و یاریده‌ده‌ر و ستافی كاراوه پێشوازیانلێكرا و شێوازی كاركردن و ستراتیجی خوێندن و رێنماییه تایبه‌تییه‌كانیان بۆ شیكردنه‌وه وپاشان به‌شه جیاوازه‌كانی خوێندنگه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه و مامه‌ڵه‌ی مامۆستاكان و ستافی كاركردنیان له‌گه‌ل گروپ و نه‌ژاده جیاوازه‌كاندا بینی.
له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌شدا شاندی هه‌رێم سپاسی كارمه‌ندانی ئه‌و خوێندنگهیهیان كرد و هه‌وڵ و ماندووبونیانی به‌رز نرخاندن .

هه‌رلە هه‌مان رۆژدا شانده‌كه به یاوه‌ری بۆردی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ره جوانه‌كانی كورد له یۆتۆبۆری و هونه‌رمه‌ندان (شه‌ماڵ عه‌به ره‌ش وشادان فوئاد) سه‌ردانی ( ABF )یانكرد، كه ده‌زگایه‌كی مه‌زنی سویدیه و كار بۆ بره‌ودان به كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و ئاشناكردنیان به یاسا و فه‌رهه‌نگی سویدی له رێی ۆرك شۆپ و خولی تایبه‌ته‌وه ده‌كات و بارەگای سەرەكییان له شاری یۆتۆبۆریە.
وە له لایەن (پێته‌ر ئۆلسن) به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ( ABF )به وردی ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگاكه‌یان و په‌یوه‌ندی به ره‌وه‌ندی كوردییهوهی شیكرده‌وه ، دواتر شاندی هه‌رێم له‌رێی گفتوگۆ‌و پرسیاره‌وه باسیان له شیوازی سود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی جیاوازی یه‌كتر كرد‌و داوایانكرد ئه‌م جۆره ده‌زگایه بایه‌خی زیاتر به كاره هونه‌ری و كهلتوورییهكانی ڕه‌وه‌ندی كوردی بدات ، له كۆتایی دیداره‌كه‌دا به‌رێز ئۆڵسن خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی شانده‌كه و تێبینیه‌كانیان ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه له پێناو نزیككردنه‌وه‌ی كه‌لتووره جیاوازه‌كاندا به‌رده‌وام بێت .

هەر لە میانەی سەردانەكەیاندا و لە ڕۆژی ( 28\ 11 \2016 ) سه‌ردانی شانۆی شار ( Göteborgs Stadsteater) یانكرد له یۆتۆبۆری و له‌وێ له‌لایه‌ن( Pontus Stenshäll) و ( یۆهان گرێن) ی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ پێشوازیان لێكرا و له دیدارێكیاندا باس له چه‌ندین پرۆژه‌ی هاوبه‌شكرا و دیدو بۆچونی جیاواز ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی بزوتنه‌وه هونه‌رییه‌كانی كوردستان و خۆرئاوا ئاڵوگۆڕ كرا و دواتر به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه پێشوازی له پرۆژه‌ی نمایشكردنی شانۆیی ( ته‌پڵ و به‌رد) ی هونه‌رمه‌ند شوان عه‌تووف كرد بۆ به‌رنامه‌ی ساڵی داهاتووی شانۆی شار ، پۆنتاس ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌و له نزیكه‌وه ئاگای له كه‌لتووری كورد هه‌یه و به هیوایه ده‌رفه‌تی زیاتری هه‌بێت بۆ ناسینی هونه‌ری كوردی تا وه‌ك شوناسێكی جێگیر بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت له دنیادا به سویدییهكانی بناسێنێت ، (د. ڕێبوار سه‌عید) یش ئاماژه‌ی به كار و چالاكییه هونه‌ری و كهلتوورییهكانی شاری سلێمانی دا و باسی لهوەشكرد كه سلێمانی فره به‌رهه‌می و كواڵتی كاركردن و هه‌وڵی بێ وچانی ڕۆشنگه‌رانی وای كردووه كه به پایته‌ختی ڕۆشنبیری بناسرێت و زانكۆی سلێمانیش له ته‌مه‌نی دامه‌زراندنییه‌وه پشتیوانێكی به‌هێزی پارێزگاریكردن بووه له‌و شوناسه كه‌لتوری و مه‌عریفییه.
2016-12-12
1332