هەڵمەتی چاندن دەستی پێکرد
[email protected]ڕۆژی شەممە 10 / 12 /2016 لە ژێر چاودێری (د. کارزان تۆفیق محمود) ڕاگری فاكەڵتی زانستە کشتوکاڵیەکان ، سەرپەرشتی ( د. دانا ئازاد) سەرۆکی بەشی بەروبومی كێڵگەیی و (د. عماد محمود غالب) لێپرسراوی هەڵمەتی چاندن و بە بەشداری چەندین مامۆستا و فەرمانبەری دڵسۆزی فاکەڵتی ، هەڵمەتی چاندنی زیاتر لە 500 دۆنم زەوی بۆ گەنم و جۆ دەستی پێکرد.
شایەنی باسە ئەم هەڵمەتە ساڵانە لە فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵیەکان بەرێوە دەچێت و بۆ ئەم ساڵ بڕیار دراوە بە شێوەیەکی زانستیيانە هەڵمەتەکە بەڕێوە بچێت بە مەبەستی زیادکردنی بڕ و جۆری بەرهەمی گەنم و جۆ و دابین کردنی داهاتێکی زیاتر بۆ فاکەڵتی.

2016-12-12
1785