وۆرک شۆپێكی تایبەت بە پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی زانستی هەردوو زانکۆی برێمەن و سلێمانی
[email protected]رۆژی دووشەممە 2016/12/19 وۆرک شۆپی تایبەت بە پرۆگرامی هاوبەشی نێوان هەردوو زانکۆی سلێمانی و زانکۆی برێمەنی ئەڵمانی لە بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە وۆرک شۆپەکەدا کریستۆڤ سۆدمان بەڕێوەبەری کۆمپانیای بالیک بۆ کاری مێدیا و پەیوەندییە گشتییەکان وەک رێکخەر و هاوکاری پرۆژەکە بابەتێکی پێشکەش بە بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی راگەیاندن کرد دەربارەی ئامانجی پرۆژەکە و بەرنامەکانی ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان هەردوو زانکۆدا ،کە بەپێی پرۆژەکە ساڵی ئایندە بەشێک لە خوێندکاران و مامۆستایانی بەشی راگەیاندن سەردانی زانکۆی برێمەن دەکەن لە ئەڵمانیا و لە هەنگاوی دواتریشدا مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی برێمەن سەردانی زانکۆی سلێمانی دەکەن.

2016-12-26
1282