ماستەرنامەیەک دەربارەی دەرامەتە سروشتیەکان و رۆڵیان لە پەرەپێدانی ئابوری
[email protected]رۆژی یەکشەممە 2016/12/20 لە هۆڵی بابان ی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری بەشی جوگرافیا (سەلام محمودناصر) بە ناونیشانی (دەرامەتە سروشتیەکان و رۆڵیان لە پەرەپێدانی چالاکییە ئابوریەکان لە قەزای پشدەر) دا ئەنجامدرا.
پاش گفتوگۆیەکی تێر و تەسەلی زانستی و ورد ماستەرنامەکە لە لایەن لیژنەی گفتوگۆوە بە پلەیەکی باش پەسەند کرا و وەرگیرا.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لە هەریەک:
1- پ.د. جمعە علی دای سەرۆكى ليژنە
2- پ.ی.د. سفین جلال عبداللە ئەندام
3- د. خلیل کریم محمد ئەندام
4- پ.د. جزا تۆفیق طالب ئەندام و سەرپەرشتيار
2016-12-26
1470