ماستەرنامەیەک سەبارەت بە کاریگەری بێکاری لەسەر گەنجانی سلێمانی
[email protected]رۆژی سێشەممە 2017/1/17 لە هۆڵی بابان ی کولێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان ،گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری بەشی کۆمەڵناسی (باخان احمد محمد) بە ناونیشانی (پەیوەندی رەفتاری کۆمەڵایەتی گەنجان بە بێکارییەوە) کە توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە ناوشاری سلێمانی ئەنجامدرا. پاش گفتوگۆیەکی تێر و تەسەلی زانستی و ورد ماستەرنامەکە لە لایەن لیژنەی گفتوگۆوە بە پلەیەکی باش پەسەند کرا.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لە هەریەک:
1- پ.ی.د. حسین اسماعیل علی سەرۆکی لیژنە
2- د. میران محمد ساڵح ئەندام
3- د. ئارام علی فرج ئەندام
4- پ.ی.د. نجاە محمد فرج ئەندام و سەرپەرشتیار

2017-01-23
1142