وەفدێكی زانكۆكانی سوید سەردانی بەشی كۆمەڵناسی دەكەن
[email protected]رۆژی یەکشەممە 2017/1/22 وەفدێکی زانکۆکانی سوید سەردانی کۆلێژی زانستە مرۆڤەیاتیەکانییان کرد لە زانكۆی سلێمانی ، لە بەشی کۆمەڵناسیش چەند سیمینارێکیان پێشکەشکرد و بەشداری چەندین وانەشیانكرد.
لە سەردانەکەیاندا وەفدەکە چەند سیمینارێکیان پێشکەش بە مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی کۆمەڵناسی کرد دەربارەی مەسەلەی پەنابەران و کۆچکردن و دۆخی رەوەندی کوردی و ناسنامەی کورد لە سوید ، بە جۆرێكیش سیمینارەكە بە گفتوگۆی خوێندکاران و مامۆستایان دەوڵەمەندترکرا و گفتوگۆی زانستیان لەسەر ئەنجامدرا.

2017-02-05
1252