وەفدێكی هونەرمەندانی میسر سەردانی كۆلێژی هونەر دەكەن



وەفدێكی هونەرمەندانی میسر سەردانی كۆلێژی هونەر دەكەن

 [email protected]

د. ڕێبوار سه‌عید ڕاگری كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی زانكۆی سلێمانی ، پێشوازی له‌ وه‌فدێكی هونه‌رمه‌ندانی میسر كرد كه‌ به‌ یاوه‌ری نیاز نوری نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی و زانكۆی دایكیان كردووه.

رۆژی 2017/2/9 وه‌فدێكی هونەرمەندانی میسركە پێكهاتبوون له‌ مەسعەد فۆده‌ نه‌قیبی سینه‌ماكارانی میسر ، ئه‌میر ئه‌بازه‌ سه‌رۆكی فێستڤاڵی سینه‌مایی ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ ، هانی لاشین ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی و عومه‌ر له‌بیب به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن و ئیبراهیم حه‌ته‌ب و ژماره‌یه‌كی تر له‌ هونه‌رمه‌ندانی میسر سەردانی كۆڵێژی هونەریان كرد لە زانكۆی سلێمانی و لە لایەن ڕاگری كۆلێژی هونه‌ر بەخێرهاتنی وەفدی میوانی كردو پاشانیش كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی زانكۆی سلێمانی و مێژووی كاركردن و شێوازی خوێندن و به‌ره‌وپێشچون کرا و دواتر ده‌رباره‌ی ستایڵی خوێندن له‌ كۆلێژی هونه‌ر و به‌شه‌ جیاوازه‌كانی دوا.

 هەرلە سه‌ردانه‌كه‌یاندا وه‌فدی میوان سه‌ردانی به‌شه‌ جیاجیاكانی كۆلێژیان كرد و دواتر له‌گه‌ل د. دڵشاد مسته‌فا سه‌رۆكی به‌شی فلمسازی كۆلێژ كۆبوونه‌وه‌ و باسیان له‌ چۆنێتی كاری هاوبه‌ش كرد، كه‌ خۆی له‌ پاكێجێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گرێدانی هه‌ندێك سیمینار و ۆركشۆپی هاوبه‌شدا ده‌بینێته‌وه و پاشانیش وه‌فدی میوان سه‌رسامی خۆیان به‌و پێشكه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌ی دۆخی خوێندنی هونه‌ر و توانستی خوێندكارانی كۆلێژه‌كه‌ ده‌ربڕی و هیوایان خواست هونه‌ری كوردی له‌ڕێی ئه‌م فۆرمه‌ هونه‌رییەوە‌‌ بتوانێت ببێته‌ به‌شێك له‌ كه‌لتووری مرۆڤایه‌تی چونكه‌ به‌ڕای ئه‌وان شایسته‌ی ئه‌و پله‌ باڵایه‌یه‌.





 2017-02-12
 1793