توێژینەوەی ڕووەکی سروشتی شاخی ئەزمەڕ-گۆیژە



توێژینەوەی ڕووەکی سروشتی شاخی ئەزمەڕ-گۆیژە

 [email protected]

ڕۆژی سێشەممە 2017/2/7، لە فاکاڵتی زانستە کشتوکاڵیەکان سیمینارێك لە لایەن  د. سامان عبدالرحمن ئەحمەد مامۆستا و بەرێوەبەری  پڕۆژەکانی دامەزراوەی ڕووەکی کوردستان، لە ژێر ناونیشانی (توێژینەوەی ڕووەکی سروشتی شاخی ئەزمەر-گۆیژە)Floristic study of Azmer-Goizha mountain پێشکەش کرا کە تێیدا بەشێوەیەکی وورد و زانستیانە، باس لە پڕۆژەکە کرا.

شایەنی باسە پڕۆژەی ئەزمەر-گۆیژە ماوەی دوو ساڵی خایاند و تێیدا چەندین جۆری ڕووەکی نوێ دۆزراوەتەوە  لە سەر ئاستی عێراق و کوردستان.

لە کۆتایشدا زیاد لە 665 جۆر ڕووەکی سروشتی کۆکردنەوەیان بۆ کرا و ئێستا نمونەکانیان لە پوشگەی نێودەوڵەتی دامەزراوەی رووەکی کوردستانKurdistan Botanical Foundation Herbarium پارێزراوە.                 

دواتر لە لایەن مامۆستایانی بەشداربو  و پێشکەشکار گفتوگۆیەکی زۆر کرا لە سەر بابەتەکە.  

 





 2017-02-12
 1311